بە فەرمی مۆبایلەکانی Meizu 18 و Meizu 18 Pro بە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 و تایبەتمەندی بەرزەوە نمایش کران

 

 

وەک چاوەڕوان دەکرا، بە فەرمی ئەمڕۆ کۆمپانیای Meizu هەردوو مۆبایلی Meizu 18 و Meizu 18 Pro نمایش کرد لە وڵاتی چین، هەردوو مۆبایلەکە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە بە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەمەوە و بژاردەی ڕام تاوەکو 12 گێگابایت بەردەستە و ئەمڕۆ لە چین دەست بە فرۆشتنی هەردوو جۆرەکە دەکرێت

 

مۆبایلی Meizu 18 Pro گەورەترە و ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینج لە جۆری Amoled و لە پانێڵی E4 لە خۆ دەگرێت لەگەڵ ڕوونی 3200×1440 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز

 

پارێزەری ڕوونمای پێشەوەی لە هەر چوار لایەوە چەماوەیە و 50 پلە چەماوەیە لە لای ڕاست و چەپ و 5 پلە چەماوەیە لە سەرەوە و خوارەوە، هەروەها نوێترین هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونمای سێ دووری کواڵکۆمی لەسەر جێگیر کراوە

 

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە کە چیپسێتێکی 5 نانۆمەترییە و مۆدێمی X60 لە خۆ دەگرێت بە ڕامی 8 گێگابایت و 12 گێگابایت لە جۆچری LPDDR5 و بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1 لە خۆ دەگرێت

 

چوار هەستەوەری کامێرا لە دواوەیدا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری Samsung GN1 و دووەمیان ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە بۆ کامێرای گۆشە فراوان بە هەستەوەری Sony IMX616 و سێیەمینیان ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە بۆ 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ، هەروەها هەستەوەری ToFـی سێ دووری لە خۆ دەگرێت، کامێرایەکی سێڵفی بە ڕوونی 44 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت

 

 

پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 40 وات دەکات و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی پێچەوانە واتە بۆ ئامێرێکی تر بە هێزی 10 وات دەکات

 

هەرچی Meizu 18ـیە ڕوونمایەکی قەبارە 6.2 ئینجی لە جۆری Amoled بە ڕوونی 3200×1440 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز لە خۆ دەگرێت و هاوشێوەی جۆری پرۆ پارێزەری ڕوونمای پێشەوەی چەماوەیە

 

وەک تایبەتمەندی ڕەقەکاڵا هاوشێوەی جۆری پرۆیە بە لە خۆ گرتنی چیپسێتی سناپدراگۆن 888 و ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی جۆری UFS 3.1

 

 

سێ کامێرا لە دواوەیدا لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی بە هەستەوەری Sony IMX682 و 16 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 8 مێگاپێکسڵ بۆ تێلەفۆتۆ کە 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ لە خۆ دەگرێت، بەڵام هەستەوەری سێ دووری ToF لە خۆ دەگرێت، کامێرای سێڵفی ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ دەبێت

 

پاترییەکی قەبارە 4,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 36 وات دەکات

 

 

ئەمڕۆ دەست بە فرۆشتنی هەردوو مۆبایلەکە دەکرێت و Meizu 18 بە ڕەنگی سپی و شین و ئەرخەوانی بەردەست دەخرێت بە نرخی 681 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 727 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 773 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت، هەروەها جۆری پرۆ بە ڕەنگی سپی و شین و خۆڵەمێشی بەردەست دەخرێت بە نرخی 773 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 850 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 928 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/385wx1k
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە