میدیاتێک، بووەتە بەهێزترین درووستکەری چیپسێت لە بازاڕی تەلەڤزیۆنە زیرەکەکان و کۆمپانیاکە بە شێوەیەکی فراوان چیپسێت بۆ تەلەڤزیۆنەکان دابین دەکات، هەر لە چیپسێتی ئاست نزمەوە بۆ فلاگشیپی تەلەڤزیۆنە زیرەکەکان
ئەمڕۆ، میدیاتێک خەرمانەکەی فراوان کرد بە نمایش کردنی چیپێکی نوێ، کە چیپی MediaTek MT9638 دەبێت بۆ نەوەی داهاتووی تەلەڤزیۆنە ڕوونی 4Kـەکان بە ژیری دەستکردی یەککخەرەوە(دمج)
سی پی یویەکی چەند ناووکی لە جۆری Coretex-A55 لەسەر جێگیر کراوە لەگەڵ GPUـی Mali-G52، بەڵام کۆمپانیاکە بە تەواوەتی ژمارەی ناووکەکانی CPUـکەی دیاری نەکردووە، هەروەها بە گشتی 4 ناووکە
چیپسێتەکە هەندێک تایبەتمەندی باشتر کراو لە خۆ دەگرێت وەک variable refresh rate (VRR), motion estimation and motion compensation (MEMC) و دەرچەی HDMI 2.1 و پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی +HDR10 و هی تریش
وەک ڕوونما، پشتگیری لە ڕوونی 4K دەکات بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز و پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی HEVC, VP9, AV1 دەکات، هەروەها بۆ بێتەلەکان پشتگیری لە Wi-Fi 6 دەکات و دەرچەی USB 3.0 لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە هەردوو تایبەتمەندی dolby Atmos و DTS Virtual X دەکات بۆ دەنگ، هەروەها پێشبینیی دەکرێت تەلەڤزیۆنێکی زیرەک بەم چیپسێتەوە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ نمایش بکرێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/307Ib7I
via IFTTT