هواوەی خۆی ئامادە دەکات بۆ بەردەست خستنی کۆمپیوتەری Mate Station S لە دەرەوەی چین

 

 

بە پێی وتەی چەند ڕاپۆرتێک بێت، هواوەی دەیەوێت دەست بە فرۆشتنی کۆمپیوتەری دێسکتۆپی Mate Station S بکات لە دەرەوەی چین، کۆمپانیاکە ساڵی پار یەکەمین دێسکتۆپی لە ژێر ناوی MateStation B515 ڕاگەیاند لە چین، ئێستا وا دیارە کۆمپانیاکە دەیەوێت هەمان دێسکتۆپ لە دەرەوەی چین بفرۆشێت بە هەندێک گۆڕانکاری لە دیزاین و ناو

 

بە پێی وتەی ڕاپۆرتەکان بێت ناودەبرێت بە Mate Station S، کە پێشبینی کراوە هواوەی یەکەمین جار لە وڵاتی مالیزیا نمایشی بکات، هەروەها بە پێی لیستی تایبەتمەندییەکانی کۆمپیوتەرەکە بێت کە لە لایەن ماڵپەڕی Huawei Centralـەوە بڵاو کراوەتەوە تایبەتمەندییەکانی هاوشێوەی دێسکتۆپی MateStation B515 دەبێت

 

 

جیاوازیان تەنها لە دیزایندا دەبێت و بە پرۆسێسەرەکانی AMD Ryzen 7 4700G و Ryzen 5 4600G بەردەست دەخرێت لەگەڵ بژاردەی ڕامی 8 گێگابایت و 16 گێگابایت لە جۆری DDR4 3200MHz و بژاردەی بیرگەی 512 گێگابایت لە جۆری M.2 SSD و 1 تێرابایت لە جۆری HDD، هەروەها گرافیکی Radeonـی ناوەکی

 

مۆنیتەرێکی قەبارە 23.8 ئینجی لە جۆری IPS لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 1920 * 1080 پێکسڵ و هەستەوەری پەنجەمۆر لە نێو تەختەکلیلەکەیدا لە خۆ دەگرێت و بەمزووانە پێشبینی دەکرێت لە مالیزیا نرخی بەرهەمەکە ئاشکرا بکرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/30zKH6W
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە