بیستۆکە نوێیەکەی Logitech سەرنجی لەسەر گەیمینگە و بە باشی لەگەڵ ئەو ئامێرانەی دەرچەی Type-C لە خۆ دەگرن کار دەکات

 

 

نوێترین بیستۆکی Logitech، بریتییە لە G333 و نرخی بریتییە لە 50 دۆلار، لە ڕووی دیزاینەوە شتێکی نوێگەری نییە، لەگەڵ لە خۆ گرتنی کەیبڵێکی تەخت کە مایک و کردارەکانی دیکەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێت، هەروەها گوێچکەی سلیکۆنی ئاڵوگۆڕ کراو لە خۆ دەگرێت، وە دەتوانرێت پەیوەستی ئامێرەکان بکرێت لە ڕێگەی دەرچەی هێدفۆن جاکەوە، هەروەها دەتوانرێت لە ڕێگەی پەیوەستکەرێکی دیکەوە دەرچەی هێدفۆن جاکەکە بگۆڕێت بە دەرچەی Type-C و بەکاری بهێنیت

 

 

لەگەڵ ئەم بیستۆکانەدا، دوو قەبارەی زیادەی سلیکۆنی لە خۆ دەگرێت کە دەتوانرێت بەکار بهێنرێت لە کاتێکدا گوێی بەکارھێنەر بچووکتر یاخوود گەورەتر بوو، هەروەها کەیسێکی بچووکی هەڵگری mesh، بیستۆکی G333 زیاتر لە هەردوو بیستۆکی G333 VR نرخ 50 دۆلاری و Astro A03 نرخ 50 دۆلاری دەچێت، بەڵام ئەوەی لێرە زیاد کراوە بوونی پەیوەستکەری Type-Cـە، پێدەچێت ئەم مۆدێلە نوێیە هەڵبژاردنێکی گونجاو بێت لە چاو ئەوانی دیکە

 

هاوشێوەی مۆدێلەکانی دیکە دووانە dynamic drivers لە خۆ دەگرێت و لە تاقیکردنەوەی سەرەتایی ماڵپەڕی The Vergeـدا، ئاماژە بەوە کراوە لە چاو نرخەکەیدا سەرسامت دەکات بە جۆرایەتییەکەی، هەروەها بیستۆکە نوێیەکە بە سێ ڕەنگی تێکەڵ بەردەست دەخرێت کە ڕەش بە وردەکاری شین و ئەرخەوانی ڕەش لەگەڵ وردەکاری زەرد و سیلڤەر بە وردەکاری ئەرخەوانی کاڵ



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/38JRpMc
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە