بە فەرمی مۆبایلی iQOO Z3 بە چیپسێتی سناپدراگۆن 768G و بارگاوی کەرەوەی 50 وات و زیاترەوە نمایش کرا

 

 

بە فەرمی ڤیڤۆ نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی IQOO Z3 لە چین ڕاگەیاند، مۆبایلی هەرزانی 5Gـیە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 50 وات دەکات و چەند تایبەتمەندییەکی گەیمینگ بنەچەکراو لەسەر چیپسێتی سناپدراگۆن 768G لە خۆ دەگرێت، هەروەها ڕوونما بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت و لە 6 ڕۆژی داھاتوودا لە چین بەردەست دەبێت

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 768G پەیوەست کراوە بە بۆری گەرمی بۆ نقووم کردنی گەرمی مۆبایلەکە و ڤیڤۆ بەڵێن دەدات ئەم ساردکەرەوەیە 10 پلەی سیلیزی لە گەرمی مۆبایلەکە کەم دەکاتەوە

 

 

بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت لە جۆری UFS 2.1 و ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت لە جۆری LPDDR4X بەردەست دەخرێت، هەروەها پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی (microSD) دەکات و ڕووکاری بەکارهێنەری OriginOS بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.58 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +1080 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی بریتییە 180 هێرتز، نۆچێکی شێوە دڵۆپە لە خۆ دەگرێت کە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ لە نێودا جێگیر کراوە، هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت لە خۆ دەگرێت

 

 

کامێرای سەرەکی لە دواوەیدا ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و توانای هەیە بە ڕوونی 4K ڤیدیۆ تۆمار بکات، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ

 

 

پاترییەکی قەبارە 4,400 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 50 وات دەکات، لە 15% بۆ 60% لە ماوەی تەنها 15 خوولەک بارگاوی دەکاتەوە، هەروەها کەلەی بارگاوی کەرەوە لە نێو پاکەتەکەیدا بوونی دەبێت

 

 

هەروەها دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت، پشتگیری لە aptX HD و LDAC دەکات، بە سێ ڕەنگی تێکەڵ بەردەست دەخرێت و ڤیڤۆ کاتی بەردەست خستنی مۆبایلەکەی بۆ جیهان ئاشکرا نەکردووە

 

 

 

دەتوانیت لەسەر پەڕەی فەرمی ڤیڤۆ لە چین مۆبایلەکە بە نرخی 275 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی 305 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەدەست بهێنیت

 

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3m4eoag
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە