کۆمپانیای پیشەگەری چینی ڤیڤۆ ئەمڕۆ نوێترین مۆبایلی گەیمینگی خۆی لە ڕیزی مۆبایلە گەیمینگەکان نمایش کرد، iQOO U3X 5G، مۆبایلەکە سەرەتا لە چین نمایش کراوە و پێدەچێت هەر لەوێش بمێنێتەوە و ڕەوانەی بازاڕەکانی دیکەی جیهان نەکرێت، چیپسێتی سناپدراگۆن 480 لە خۆ دەگرێت و دوو کامێرا لە بەشی دواوەیدا لە خۆ دەگرێت و پاترییەکی قەبارە 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری هەیە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 18 وات دەکات
تایبەتمەندییەکانی دیکەی هاوشێوەی مۆبایلی vivo Y31، ڕوونمایەکی قەبارە 6.58 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها دوو کامێرا لە بەشی دواوەیدا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و دووەمیان ڕوونی 2 مێگاپێکسڵە بۆ قووڵی، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە
لەبەر ئەوەی مۆبایلەکە گەیمینگە، ڤیڤۆ ڕووکاری بەکارهێنەری Funtouch OS 10.5 بەکار نابات و نوێترین ڕووکاری بەکارهێنەری Origin OS دەبات لەگەڵ تایبەتمەندی Multi-Turbo 5.0 بۆ ئەوەی لە ڕووی نەرمەواڵە و ڕەقەکاڵاوە مۆبایلەکە بگەیەنێت بە کۆتا ئاست و توانای خۆی
تەنانەت “Memory Fusion” هەیە، کە ئەگەر 8 گێگابایت ڕامی ناوەکی بەس نەبێت بۆ ئەنجام دانی کارەکان، ئەوە ئەم تەکنەلۆژیایە هەڵدەستێت بە پێدانی 3 گێگابایت ڕامی زیادە لە لایەن بیرگەوە و وەک مۆبایلێک کار دەکات کە 11 گێگابایت ڕام لە خۆ بگرێت
بە سێ بژاردەی بیرگە و ڕام بەردەست دەخرێت کە بیرگەی 64 گێگابایت و 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و ٦ گێگابایت و 8 گێگابایتن، هەروەها بە ڕەنگەکانی شین و خۆڵەمێشی بەردەست دەخرێت، نرخی لە 185 دۆلاری ئەمریکییەوە دەست پێ دەکات
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2NEniON
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..