بە فەرمی لە کۆتاییدا ڤیڤۆ نوێترین مۆبایلی خۆی لە براندی سەربەخۆی IQOO بەناوی IQOO Neo 5 ڕاگەیاند، نوێترین مۆبایلی زیرەکی گەیمینگە کە چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لەسەر جێگیر کراوە، وە یەکەمین مۆبایلی براندەکە دەبێت کە ئەم چیپسێتەی لەسەر جێگیر کرابێت، ڕێژەی نوێ بوونەوەی ڕوونماکەی بریتییە لە 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی بریتییە لە 1000 هێرتز(بەڵێ 1000 هێرتز!)
ڕوونمایەکی قەبارە 6.62 ئینجی لە جۆری OLED لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی +FHD و بڕوانامەی +HDR10 هەیە و ڕێژەی ڕووناکی دەگاتە 1300 نێت، لە لایەکی ترەوە چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی 128 گێگابایت 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1 و ڕامی 8 گێگابایت 12 گێگابایت بەردەست دەخرێت
یەکێکی تر لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی مۆبایلەکە بریتییە لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 66 وات و لە خۆ گرتنی پاترییەکی قەبارە 4,400 مللی ئەمپێر.کاتژمێری، هەروەها کامێرا بە دەگمەن گرنگی پێ دەدرێت لە مۆبایلە گەیمینگەکان، 4 کامێرا لە دواوەیدا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە و 13 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 2 کامێرای 2 مێگاپێکسڵی، هەروەها کامێرایەکی سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ لە چاڵی ڕوونماکەیدا
کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری OriginOS دەکات و تایبەتمەندی Multi-Turbo 5.0 لە خۆ دەگرێت بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی ڕەقەکاڵا بە پێی داواکاری بەکارهێنەر، بە هەر سێ ڕەنگی شین و ڕەش و پرتەقاڵی بەردەست دەخرێت و لە ڕۆژی 22 ئەم مانگەدا یەکەمین فرۆشتنی خێرای بۆ بەردەست دەخرێت بە نرخی دەست پێکی 385 دۆلار
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2P0mgNy
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..