تایبەتمەندییەکانی ڕوونمای مۆبایلی IQOO Neo 5 ڕاگەیاندرا، پشتیگری لە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و زیاتریش دەکات

 

 

مۆبایلی IQOO Neo 5 لە ڕۆژی 16 مانگ بە فەرمی نمایش دەکرێت، دەنگۆ هەبوو کە مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، وە ئەمڕۆ IQOO بە تەواوەتی ئەوەی پشت ڕاست کردەوە خاوەن ڕوونمایەک لە جۆری OLED بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز دەبێت و کامێرایەکی سێڵفی لە شێوەی چاڵ لە ناوەڕاستیدا جێگیر دەکرێت

 

بڕوانامەی +HDR10 لە خۆ دەگرێت و پشتگیری تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 1000 هێرتز دەکات(بەڵێ 1000 هێرتز!)، هەروەها ڕوونی 1080 پێکسڵ دەبێت و ڕووناکی تاوەکو 1300 نێت بەرز دەبێتەوە، IQOO قەبارەی ڕوونمای مۆبایلەکەی ئاشکرا نەکرد، بەڵام ئاشکرای کرد پشتگیری لە تەکنەلۆژیای MEMC دەکات کە چیپێکی ڕوونمایە و کاری گۆڕینی وێنەی جۆری SDRـە بۆ جۆری HDR

 

 

هەروەها IQOO پێشووتر ڕایگەیاندووە مۆبایلەکە چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لەسەر جێگیر دەکرێت و جۆری بیرگەکەی لە جۆری UFS 3.1 دەبێت و 12 گێگابایت ڕام لە خۆ دەگرێت کە وەک 15 گێگابایت کار دەکات بە یارمەتی تەکنەلۆژیای Memory Fusion، هەروەها پێشبینی کراوە خاوەن پاترییەکی قەبارە 4,400 مللی ئەمپێر.کاتژمێری بێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 66 وات بکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2PP97Ht
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە