بە فەرمی یەکەمین مۆبایلی شاومی کە بڕوانامەی IP68 لە خۆ بگرێت، سبەینێ نمایش دەکرێت

 

 

لە دوای زۆرترین ڕەخنە لەبارەی ئەوەی کە مۆبایلەکانی کۆمپانیای شاومی بڕوانامەی بەرزیان (مەبەست لە IP68ـە) نییە، دواجار کۆمپانیای شاومی بڕیاریدا کە یەکێک لە مۆبایلەکانی ئەم بڕوانامەیە لە خۆ بگرن، ئەویش مۆبایلی Mi 11 Ultra دەبێت کە سبەینێ کاتژمێر 2:30 خوولەکی پاش نیوەڕۆ نمایش دەکرێت، خاوەنی بڕوانامەی IP68 دەبێت و توانای بەرگەگرتنی بۆ ئاو لە قووڵی 1.5 مەتر دەبێت بۆ ماوەی 30 خوولەک

 

 

هەروەها مۆبایلەکە چەندین داهێنانی لە خۆ دەگرێت، بۆ نموونە یەکەمین مۆبایل دەبێت لێنزی کامێراکەی شل بێت کە چەندین سوودی جۆراوجۆری هەیە، هەروەها یەکەمین مۆبایل دەبێت پاترییەکەی لە جۆری Silicon-oxygen Anode دەبێت کە خێراترە بۆ بارگاوی کردنەوە، تەنک ترە و وەها دەکات مۆبایلەکە تەنک تر بێت، هەروەها یەکەمین مۆبایل دەبێت کە بە تەواوی قۆناغێکی لە گۆڕینی تەکنەلۆژیای ساردکەرەوە دەبێت بە شلە و ڕەق و گاز

 

هەروەها لە دواوەی کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ دەبێت بە هەستەوەری Samsung ISOCELL نەوەی دووەم، هەروەها پێشبینی دەکرێت توانای 120 هێندە نزیککردنەوەی هەبێت، پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ بگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 67 وات لە ڕێگەی وایەر و بێتەلەوە بکات

 

هەروەها چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لە خۆ دەگرێت و بڵندگۆکانی لە لایەن کۆمپانیای Harman Kardonـەوە بەرهەم هاتووە، پێشووتر بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شاومی ڕایگەیاند بوو کە مۆبایلێک نمایش دەکەن نرخەکەی لە سەروو 1,500 دۆلارەوە دەبێت، جا نازانرێت کە مۆبایلەکە Mi 11 Ultra دەبێت یاخوود نەوەی نوێی زنجیرەی Mi Mix دەبێت کە پێشبینی دەکرێت چەماوە بێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/31x8wwt
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە