بە فەرمی فەیسبووک ئەپی Instagram Lite بۆ مۆبایلە ئاست نزمەکان بە قەبارەیەکی کەم ڕاگەیاند

 

فەیسبووک بۆ چەندین جار ئەپی Instagram Lite تاقیکردۆتەوە، وە لە کۆتاییدا فەیسبووک ئەپەکەی بە فەرمی ڕاگەیاند، ئەپەکە نوێیەکە کەمتر داتا بە فیڕۆ دەدات، گونجاوە بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە مۆبایلێکی ئاست نزمیان هەیە و توانای زۆریان نییە وەک بیرگە و وەک تایبەتمەندیش

 

ئەپە نوێیەکە قەبارەی تەنها 2 مێگابایتە، زۆرێک لە ئەنیمەیشنەکانی “ornate, data-rich” و تایبەتمەندییە قورسەکانی دیکە لابراوە، هەروەها پەرەپێدەرانی Instagram گواستنەوەی cubeـکانیان لابردووە، لەگەڵ فلتەرە ARـە قورسەکان، بەڵام GIF و Stickerـەکان لانەبراون بۆ ئەوەی بتوانیت لە ستۆرییەکاندا دایبنێیت

 

تایبەتمەندییەکی دیکە کە ئەپەکە لە خۆی دەگرێت بریتییە لە بژاردەی دۆخی تاریک بۆ ئەپەکە کە پاشبنەمای سپی و نووسینی ڕەش دەگۆڕێت بۆ پاشبنەمای ڕەش و نووسینی خۆڵەمێشی

 

 

ئەپی Instagram Lite ئێستا لە کۆگای Google Play Store لە زیاتر لە 170 وڵاتی جیهان بەردەستە، دەکرێت دابەزێنرێت و لە لایەن بەکارهێنەرانەوە گرنگ نییە لەسەر چ تۆڕێک و چ ئامێرێک، هەروەها فەیسبووک بەڵێن دەدات بەمزووانە ئەپەکە بۆ هەموو وڵات و نەتەوەیەک بەردەست بخات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3via0Zt
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە