ڕوونما چەماوە نوێیەکەی ئۆتۆمبێلی iDrive کۆمپانیای BMW ‘هەنگاوێکی سەرەکییە’ بەرەو ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر

 

 

کۆمپانیای BMW ئەڵمانی نوێترین ڕوونمای چەماوەی خۆی بۆ نەوەی داهاتووی ئۆتۆمبێلی iDrive ئاشکرا کرد، گۆڕانکاری نوێی تێدا کراوە و بە هەنگاوێکی سەرەکی دادەنرێت بەرەو چوونی ئەم ئۆتۆمبێلانە بەرەو ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر

 

هەشتەمین نەوەی iDrive ڕوونمایەکی چەماوەی لەسەر جێگیر کراوە کە دەست پێ دەکات لە پشت سووکانەوە و بە نیوەی داشپۆردەکە درێژ دەبێتەوە، ئەمەش تێکەڵکردنی ڕوونمایەکی قەبارە 12.3 ئینجی لە بەرامبەر شۆفێر کە خێرایی و ڕادار و چەندین تایبەتمەندی دیکە دەردەخات لەگەڵ ڕوونمای زانیارییەکان کە ڕوونمایەکی 14.9 ئینجییە لە ناوەڕاستدا، لە یەک گۆشە بۆ لای شۆفێرەکە، قەبارەی ڕوونماکە جیاوازی دەبێت، بە پێی مۆدێلی ئۆتۆمبێل، بەڵام ڕوونماکە دەرکەوتنی لە شێوازی “floating” دەبێت، هەروەها BMW ڕایگەیاند لە کۆتایی ئەمساڵ نەوەی نوێی BMW iDrive iX نمایش دەکات، لەگەڵ نمایش کردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی BMW i4

 

کۆمپانیای BMW دەڵێت، مێشکی ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە باش بوونێکی بەرچاو بەراورد بە نەوەکانی پێش خۆی دەبینێت، بۆ نموونە دەڵێت توانای هەیە 20 بۆ 30 جار قەبارەی داتای مۆدێلەکانی پێشووتر جێبەجێ بکات، ئەمەش دەبێتە هۆی چالاکتر کردن و تێکەڵکردنێکی زیاتری هەستەوەرەکانی ئۆتۆمبێلەکە، دواجار بەسوود دەبێت بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی هەستەوەری ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر

 

 

 

بە پێی وتەی سەرۆکی بەشی تەکنەلۆژی کۆمپانیای BMW کە Frank Weberـە، نەوەی نوێی iDrive هەنگاوێکی سەرەکی ناوە بۆ بوون بە ئۆتۆمبێلی تەواو بێ شۆفێر، ڕوونی کردەوە کە وەها دیزاین کراوە پشتگیری لە هەردوو ئاستی 2 و 3 ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر بکات

 

سیستەمی پێشکەوتووی یاریدەدەری iDrive، کە بە ئاستی دووەم لە لایەن ئەندازیارەکانەوە وەسف کراوە، بریتین لە lane keeping(هێشتنەوەی ئۆتۆمبێل لەسەر هێڵی شەقامەکە، دۆزینەوەی خاڵی کوێر، خاوکردنەوەی فریاکەوتن بە شێوازێکی خۆکاری، adaptive cruise control



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3qSEk9B
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە