لە ڕێگەی خزمەتگوزارییەکی نوێی ئەپڵەوە دەتوانیت وێنە و ڤیدیۆکانت لە هەژماری iCloudـەوە ڕاستەوخۆ بگوازیتەوە بۆ Google Photos

 

 

ئەپڵ خزمەتگوزارییەکی نوێ زیاد دەکات کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت ڕاستەوخۆ وێنە و ڤیدیۆ و ئەلبوومەکانت لە هەژماری iCloudـەوە بگوازیتەوە بۆ Google Photos، بە پێی وتەی Mac Rumors بێت کردارەکە زۆر ئاسان دەبێت و ڕاستەوخۆ ماڵپەڕی privacy.apple.com دەکەیتەوە و دەچیتە بەشی “transfer a copy of your data” بۆ ئەنجام دانی ئەم پرۆسەیە و ئەپڵ دەڵێت ئەم گواستنەوەیە 3 ڕۆژ بۆ هەفتەیەک کات دەخایەنێت

 

 

ئەپڵ دەڵێت هەندێک شت ناگوازرێتەوە وەک shared albums, smart albums, photo stream content, live photos, some metadata، لە لایەن ماڵپەڕی The Vergeـەوە تاقی کراوەتەوە و توانراوە 10,793 وێنەی پێ بگوازرێتەوە، ئەپڵ دەڵێت ”ئەم گواستنەوەیە نابێتە هۆی سڕینەوەی هیچ شتێک لە ئەلبوومەکاندا، بەڵکو بە شێوەیەکی سادە بریتییە لە کۆپی کردن و ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا بۆ بەکارهێنەرانی ئوسترالیا و کەنەدا و وڵاتە ئەوروپیەکان و شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و زیاتریش بەردەستە

 

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2OhA99E
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە