هواوەی هاوینی ساڵی پار کاتژمێری زیرەکی Watch Fit ڕاگەیاند، ئێستا کۆمپانیاکە کاتژمێرە زیرەکەکەی نوێ کردەوە بە دوو ڕەنگی نوێ و ناوێکی نوێ کە Huawei Watch Fit Elegantـە
جیاوازی لەگەڵ جۆری ئاسایی ئێستا ئەوەیە بە چوارچێوەی پۆڵا ڕووپۆش کراوە، هەروەها پشتێنێکی نەرم لە fluoroelastomer، هەروەها بەردەست دەخرێت بە دوو ڕەنگی نوێ کە سپی بەفری(بە چوارچێوەی ئاڵتوونی) و ڕەنگی ڕەشی تاریک(بە چوارچێوەی زیوی)
ئەو ماددەیەی لەم جۆرەدا بەکار هاتووە جۆرێکی جیاوازە و زیاتر بەرگەگرتنی هەیە بەرامبەر گەرمی، شێ، ڕۆن، زیاتریش، بەڵام کەمێک گرانترن و دواجار تەمەنێکی زۆرتر دەبەخشێت بە کاتژمێرە زیرەکەکە
ڕوونمایەکی قەبارە 1.64 ئینجی لە جۆری Amoled لەسەر جێگیر کراوە و یەک دوگمە لە لاوە لە خۆ دەگرێت، ڕووکاری تایبەتی هواوەی Huawei Lite OS لەسەر جێگیر کراوە لەگەڵ چیپسێتی Kirin A1، هواوەی بەڵێنی داوە پاتری کاتژمێرەکە بەرگەی 12 ڕۆژ کار کردن بگرێت
بە شێوەیەکی بنچینەیی هەستەوەری GPS لەسەر جێگیر کراوە، 24 کاتژمێر لێدانی دڵ دەپێوێت و بە درێژای ڕۆژەکە ئۆکسجینی نێو خوێن دەپێوێت، تایبەتمەندییەکانی بریتین لە 12 ڕاهێنانی جوڵاو، 96 شێوازی ڕاهێنان، چاودێری menstruation، هەروەها Huawei TruSleep 2.0 لە خۆ دەگرێت بۆ چاودێری کردنی خەو و کات دانان بۆ خەوتن
لە ڕۆژی 26 مانگ هواوەی ئەم کاتژمێرە زیرەکە لە وڵاتی بەریتانیا بە نرخی 110 پاوەندی بەریتانی(152 دۆلاری ئەمریکی) بەردەست دەخات و کڕیاران دەتوانن لە ڕێگای کۆگای هواوەی یاخوود ئەو فرۆشگای دەستنیشان کراو کاتژمێرەکە بەدەست بخەن
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3vwLnrS
via IFTTT