زنجیرەی هواوەی مەیت 40 چوار مۆبایلی جیا لە خۆ دەگرێت کە Mate 40, Mate 40 Pro, Mate 40 Pro+, Mate 40 RS Porsche Designـن، ئەمڕۆ کۆمپانیای هواوەی نەوەی پێنجەمی لەم خێزانە ڕاگەیاند بە ناوی Huawei Mate 40E
ڕوونمای قەبارە 6.5 ئینج لە جۆری OLED لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز، هەروەها کامێرایەکی سێڵفی بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ لە شێوەی چاڵ لە خۆ دەگرێت لەگەڵ هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا
لە دواوەیدا 4 کامێرا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و دووەمیان لە جۆری تێلەفۆتۆیە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ بۆ 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و سێیەمیان ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە بۆ کامێرای گۆشە فراوان و چوارەمیان بەکار دێت بۆ ماکرۆ(وێنە گرتنی تەنە نزیکەکان)، وەک دەبینین لۆگۆی کۆمپانیای Leicaـی ئەڵمانی درووستکەری هاوێنە دەبینین کە هاوبەشە لەگەڵ کۆمپانیای هواوەی
چیپسێتی Kirin 990E لەسەر جێگیر کراوە و بە ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت بەردەست دەخرێت، هەروەها ڕووکاری EMUI 11 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 10 لەسەر جێگیر کراوە
پاترییەکی قەبارە 4,200 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 40 وات لە ڕێگەی وایەر و بێتەلەوە دەکات و هەروەها پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی پێچەوانەش دەکات، بەڵام هواوەی خێراییەکەی ئاشکرا نەکردووە
بڕوانامەی IP53 هەیە بۆ دژە پرژەی ئاو و دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی +Wi-Fi 6 و دووانە باندی GPS دەکات و بڵندگۆی جۆری Stereo لە خۆ دەگرێت
بە سێ ڕەنگ بەردەست دەخرێت و لە چین لە ڕۆژی 18 مانگ دەست بە فرۆشتنی دەکرێت بە نرخی 705 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 785 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت
لەگەڵ ڕاگەیاندنی مۆبایلی Huawei Mate 40E، هواوەی بژاردەی بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایتی بۆ مۆبایلی Mate 40 RS Porsche Design Edition بە نرخی 1,690 دۆلار ڕاگەیاند و لە هەمان ڕۆژی بەردەست خستنی مۆبایلی Huawei Mate 40E ئەم بژاردەی بیرگە و ڕامە بۆ مۆبایلەکە بەردەست دەخرێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3l2vrJ3
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..