کۆمپانیای HTC ڕۆژانی شکۆمەندانەی هەیە لە ڕابردوودا و لە ئێستادا دۆخی زۆر باش نییە، بەڵام هێشتا کۆمپانیاکە وازی نەهێناوە و ئەمڕۆ مۆبایلی HTC Wildfire E3 کە مۆبایلێکی ئاست نزمە بە چوار کامێرا و پاترییەکی قەبارە گەورە و چیپسێتی میدیاتێک نمایش کرد
چیپسێتی Mediatek Helio P22 لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی 64 گێگابایت و 128 گێگابایت و ڕامی 3 گێگابایت و 4 گێگابایت بەردەست دەخرێت، هەروەها پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی تاوەکو قەبارەی 128 گێگابایت دەکات
ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +HD لەسەر جێگیر کراوە و هیچ هەستەوەرێکی پەنجەمۆر لەسەر ڕوونماکەی بە دی ناکرێت و لە لاتەنیشتی مۆبایلەکەش نییە، بەڵکو لە دواوەیدا جێگیر کراوە
ئەگەر باس لە دواوەی مۆبایلەکە بکەین، چوار کامێرا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و دووەمیان ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 2 کامێرای 2 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت بۆ وێنەی ماکرۆ و تەڵخ کراو، هەروەها لە پێشەوەیدا کامێرایەکی سێڵفی لە شێوەی نۆچی دڵۆپە بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت
پاترییەکی قەبارە 4,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و دەرچەی Type-C هەیە، هەروەها دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و کار بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید 10 دەکات، بە هەردوو ڕەنگی شین و ڕەش بەردەست دەخرێت، بەڵام HTC هیچ وتەیەکی لە بارەی نرخ و کاتی بەردەست بوونی بەرهەمەکە نەخستە ڕوو
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cyyzsp
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..