لاپتۆپی نوێی HP Envy x360 15 بە پرۆسێسەری ڕایزنەوە نرخی لە 749.99 دۆلارەوە دەست پێ دەکات

 

 

بە فەرمی ئەمڕۆ کۆمپانیای HP دوو لاپتۆپی نوێی کار (Workstation) بۆ کەسانی دروستکەر ڕاگەیاند، لاپتۆپی Envy x360 15 و Envy 17، ڕوونمای قەبارە 15 ئینج کە توانای چەمانەوە هەیە نرخی لە 749.99 دۆلارەوە دەست پێ دەکات، بە هەردوو پرۆسێسەری ڕایزن و پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ بەردەست دەخرێت، هەروەها قەبارەی 17 ئینج نرخی لە 999.99 دۆلارەوە دەست پێ دەکات و تەنها بە پرۆسێسەری ئێنتێڵ بەردەست دەخرێت

 

جۆری Envy x360 بە هەردوو ڕەنگی سیلڤەر و ڕەش بەردەست دەخرێت، هەروەها پێنووسی زیرەک لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لێ دەکات، وە وەها دیارە کە بەراورد بە مۆدێلی ساڵی پار کەمێک لێواری کەم بۆتەوە، هەروەها ڕێژەی ڕوونما بۆ لاشەی لاپتۆپەکە بریتییە لە 88.7% و کێشی نزیکەی 4 پاوەندە، هەروەها دەتوانیت بە ڕوونمای 4K لە جۆری OLED و گرافیکی Nvidia MX450 بەدەستی بخەیت

 

 

بەرزترین مۆدێلی ئێنتێڵ پرۆسێسەری Core i7-1165G7ـە و بەرزترین مۆدێلی ئەی ئێم دی Ryzen 7 5700Uـە، بێگوومان لەگەڵ گرافیکی ناوەکی

 

مۆدێلی گەورەتری Envy 17 ڕێژەی ڕوونما بۆ لاشەی لاپتۆپەکەی بریتییە لە 86.3% و کێشی قورسترە بە جۆرێک نزیکەی 5.5 پاوەندە، هەروەها بە گرافیکی Nvidia MX450 بەردەست دەخرێت و ڕوونی ڕوونماکەی 4Kـیە، بەڵام لە جۆری OLED نییە، هەروەها دەتوانیت بە بیرگەی 1 تێرابایت لە جۆری PCIe SSD و 32 گێگابایت ڕام بەدەستی بخەیت

 

 

هەردوو مۆدێلەکە خاوەنی touchpadـێکی 19% گەورەترن، هەموو مۆدێلەکانی هەردوو لاپتۆپەکە لە مانگی داهاتوو بەردەست دەخرێت بە نرخی 749.99 دۆلار بۆ لاپتۆپی Envy x360 15 و نرخی 999.99 دۆلار بۆ لاپتۆپی Envy 17



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3f5dWab
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە