ئەمڕۆ، براندی سەربەخۆی ئۆنەر نوێترین بەرهەمەکانی خۆی نمایش کرد، تابلێتی Honor Pad 7 و مۆبایلی Honor V40 Light Luxury Edition، مۆبایلی Honor V40 Light Luxury Edition دیزاینێکی باریک و سووک کراوە و ڕوونماکەی چەماوەیە و پشتگیری لە 1 ملیار ڕەنگ دەکات
ڕوونمایەکی قەبارە 6.57 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها چاڵێکی ڕوونمای تێدا جێگیر کراوە کە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت
چیپسێتی MediaTek Dimensity 800U لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکات، هەروەها لاشەی مۆبایلەکە چەماوەی تێدایە، لە دواوەیدا 4 کامێرا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و دووەمیان ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە بۆ گۆشە فراوان و 2 کامێرای 2 مێگاپێکسڵی بۆ قووڵی و ماکرۆ لە خۆ دەگرێت
ڕووکاری بەکارهێنەری Magic UI 4.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 10 لەسەر جێگیر کراوە و کێشی تەنها 169 گرامە و تەنکییەکەی بریتییە لە 7.64mm و بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت
پاترییەکی قەبارە 3,800 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 66 وات دەکات، داواکاری پێشوەختە بۆ مۆبایلەکە ئەمڕۆ لە چین دەست پێ دەکات و لە ڕۆژی 26 ئەم مانگە دەست دەکرێت بە فرۆشتنی
نرخی بریتییە لە 460 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و 506 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3lH3jvk
via IFTTT