بە فەرمی تابلێتی Honor Pad 7 بە ڕوونمایەکی قەبارە 10.1 ئینجی و زیاترەوە نمایش کرا

 

 

هواوەی بەم دواییە براندی ئۆنەری بە تەواوەتی فرۆشت و هەر زوو براندەکە سەربەخۆی خۆی وەر گرت و مۆبایلی Honor V40 نمایش کرد، هەروەها ئەمڕۆ جۆری Honor V40 Lite Luxury Edition نمایش کرد

 

هەروەها لە هەمان بۆنەدا، کۆمپانیاکە تابلێتێکی نوێی ڕاگەیاند، تابلێتی Honor Pad 7 کە ڕوونمایەکی قەبارە 10.1 ئینج بە ڕوونی FHD لە خۆ دەگرێت و ڕێژەی ڕوونما بۆ لاشەی تابلێتەکە بریتییە لە 80%، هەروەها بڕوانامەی TUV Rheinland هەیە بۆ پاراستنی تیشکە زیان بەخشەکانی ڕوونما بۆ چاوی بەکارهێنەر

 

بۆ ئاسانکردنی ئەنجامدانی کرداری فرە ئەرک بۆ بەکارهێنەران، کۆمپانیاکە پشتگیری لە Split Screen دەکات کە ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات لە یەک کاتدا کار بە 4 ئاپ بکات، بۆ نموونە گوێ لە وانەکان بگیرێت و پشکنین بۆ ماددەکان بکرێت و تێبینییەکان وەر بگیرێت لە هەمان کاتدا

 

 

لە دواوەیدا کامێرایەک بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ و کامێرایەکی سێڵفی بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها قەبارەی پاترییەکەی بریتییە لە 5,100 مللی ئەمپێر.کاتژمێر

 

چیپسێتی MediaTek Helio G80 لەسەر جێگیر کراوە و کار بە وەشانی ئەندرۆید 10 دەکات، بە هەردوو ڕەنگی ڕەش و شین بەردەست دەخرێت و لە ڕۆژی 26 ئەم مانگەدا داواکاری پێشوەختە لە چین بۆ تابلێتەکە دەست پێ دەکات

 

نرخی تابلێتەکە بۆ جۆری Wi-Fi (واتە بە بێ سیم کارد) بریتییە لە 215 دۆلار بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و 261 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت، هەرچی جۆری تۆڕی تۆڕی نەوەی چوارەمە (بە سیم کاردەوە) نرخی بریتییە لە 246 دۆلار بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و 293 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3d0ktjD
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە