نوێترین مۆنیتەرەکانی سامسۆنگ جۆرایەتی بەرز دەبەخشن و هەموویان پشتگیری لە تایبەتمەندی HDR دەکەن

 

 

سامسۆنگ بە فەرمی نوێترین مۆنیتەرەکانی خۆی لە زنجیرەی مۆنیتەرە جۆرایەتییە بەرزەکان بۆ بزنس و بەکاربەران ڕاگەیاند، وە بۆ ئەمساڵ، هەر 12 مۆنیتەرە نوێیەکە پشتگیری لە تایبەتمەندی HDR دەکەن، زنجیرەی S8 فلاگشیپ دوو مۆدێلی قەبارە 27 ئینج لە خۆ دەگرێت کە S80A و S80UAـن و یەک مۆنیتەری قەبارە 32 ئینج لە خۆ دەگرێت کە S80Aـیە، هەموویان پشتگیری لە 1 ملیار ڕەنگ دەکەن و 10bit و پانێڵەکەیان لە جۆری IPSـە، هەروەها ڕوونیان 3,840 * 2,160 (4K Ultra HD) پێکسڵە، لەگەڵ ئەوەی سامسۆنگ بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم مۆنیتەرانە پشتگیری لە تایبەتمەندی HDR10 دەکەن، بەڵام کەمترین ڕوونی دەبەخشن کە بریتییە لە 400 نێت، لەگەڵ ئەوەدا سوودی باشی دەبێت بۆ ڕەنگ بەخشین وەک لە خزمەتگوزارییەکانی پەخش کردن بۆ نموونە نێتفلێکس

 

زنجیرە مۆنیتەری S8 دیزاینێکی تەختیان هەیە و لێوارێکی باریک لە خۆ دەگرن، هەروەها پشتگیری لە 10Gbps داتا دەکەن لە ڕێگەی دەرچەی Type-Cـەوە، هەروەها یەک مۆدێلی 27 ئینجیان USB hub لە خۆ دەگرێت، هەروەها مۆنیتەری S80UA، پشتگیری بارگاوی کەرەوە بە هێزی 90 وات دەکات، کە لەوانەیە بۆ ئەو لاپتۆپانەی کە دەرچەی USB لەخۆ دەگرن یاخوود ئەو مۆبایلانەی پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا دەکەن بەسوود بێت، هەروەها بە تەواوەتی لار دەبێتەوە، هەروەها خێرایی 5 مللی چرکەی هەیە بۆ وەڵامدانەوە لە کاتی گەیمینگ و دەرچەی DisplayPort 1.2 و HDMI 2.0 لە خۆ دەگرێت

 

زنجیرەی S7 دوو مۆدێل لە خۆ دەگرن، قەبارە 27 ئینج مۆدێلی S70A و مۆدێلی 32 ئینج مۆدێلی S70Aـیە، هەردوو مۆدێلەکە ڕوونمایەکی تەخت بە ڕوونی 4K لە خۆ دەگرن بە پشتگیری تایبەتمەندی HDR10ـەوە، هەروەها 1.07 ملیار ڕەنگ لە خۆ دەگرن و لێوارێکی تەنکیان هەیە و دەتوانرێت بە شێوەی لا ڕێکخستنی بۆ بکرێت، هەر چی زنجیرەی S6ـە، 6 مۆدێل لە خۆ دەگرن کە قەبارەیان لە نێوان 24 بۆ 34 ئینجە، هەموویان ڕوونیان بریتییە لە 2,560 * 1,440 QHDـە، جگە لە مۆدێلی S65UA کە قەبارەی 34 ئینجە و چەماوەیە و ڕوونی UWQHD (3,440 x 1,440)ـە، هەروەها هەموویان پشتگیری لە تایبەتمەندی HDR10 دەکەن ت 1.07 ملیار ڕەنگ لە خۆ دەگرن

 

 

سامسۆنگ تاوەکو ئێستا کاتی بەردەست خستن و نرخی هیچ کام لە بەرهەمەکانی ئەم زنجیرەیانەی ئاشکرا نەکردووە و دیاری نەکردووە کەی ئاشکرای دەکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3d0CZbE
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە