ڕیەلمی پێشووتر بەڵێنی دابوو بەمزووانە مۆبایلێک بە چیپسێتی سناپدراگۆن 888ـەوە نمایش بکات، ئێستا و ئەمڕۆ براندەکە بەڵێنەکەی بردە سەر، بە نمایش کردنی مۆبایلی ڕیەلمی GT بەو پرۆسێسەرەوە، بارگاوی کەرەوەی خێرا و دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت کە دوو شتی پێویستن بۆ فلاگشیپەکانی ئەمڕۆ
ڕوونمایەکی قەبارە 6.43 ئینج لە جۆری سووپەر ئەمۆلید لە خۆ دەگرێت بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 360 هێرتز بە 5 ڕێکخستنی جیاواز بە پێی پەسەندی بەکارهێنەر
چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1 و ڕامی 8 گێگابایت و 12 گێگابایت لە جۆری LPDDR5 بەردەست دەخرێت
لە دواوەیدا سێ کامێرا لە خۆ دەگرێت سەرەکییەکەیان ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفییەکەی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە
پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتیگری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات، بەڵام پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل ناکات
نوێترین تەکنەلۆژیای پەیوەندییەکان لە خۆ دەگرێت کە Wi-Fi 6E و Bluetooth 5.2ـن و بڵندگۆی جۆری Stereo بە پشتگیری Dolby Atmosـەوە لە خۆ دەگرێت، هەروەها کار بە ڕووکاری Realme UI 2.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 دەکات و هەروەها پاکێجی HyperBoost 4.0 لە خۆ دەگرێت بۆ تەرخانکردنی توانای زیاتر لە یارییەکاندا ئەگەر پێویست بوو
سیستەمی ساردکەرەوەی ستیلی بۆ سارد کردنەوەی مۆبایلەکە لە کاتی گەرم بوون لە خۆ دەگرێت و بە دوو جۆر بەردەست دەخرێت کە مۆدێلی شووشەیی و چەرمن
بە سێ ڕەنگی جیاواز بەردەست دەخرێت کە سیلڤەر و شینێکی تۆخ و زەردێک بە چەرمەوە دەبێت و دوو جۆر بژاردەی بیرگە و ڕام لە خۆ دەگرێت، بە نرخی CNY2,799 کە بە نزیکی دەکاتە 430 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی CNY3,299 کە بە نزیکی دەکاتە 510 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەخرێت
کۆتایی ئەمڕۆ مۆبایلەکە فرۆشتنی خێرایی لە چین بۆ بەردەست دەخرێت، بەڵام ڕیەلمی هیچ وادەیەکی دیاری نەکردووە بۆ بەردەست خستنی مۆبایلەکە لە جۆری جیهانی
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3uSAwbA
via IFTTT