ئێستا دەتوانیت پێش ئەوەی بەستەرێک بکەیتەوە لە ئەپی Google Chrome لە ئەندرۆید، تەماشای ناوەڕۆکی بەستەرەکە بکەیت

 

 

ئێستا لە ئەپی Google Chrome لەسەر ئەندرۆید دەتوانیت پێشبینینێک پێش کردنەوەی بەستەری ماڵپەڕێک ئەنجام بدەیت، بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی 9to5 Google بێت ئەم تایبەتمەندییە لە لایەنی سێرڤەر و لە وەشانی 89 زیاد کراوە بۆ ئەپەکە و دەتوانیت تووند دەست لەسەر بەستەرەکە ڕابگریت و کرتە لە “Preview page” بکەیت بۆ بینینی ناوەڕۆکی بابەتەکە پێش کردنەوەی بەستەرەکە، وا دیارە لە ئێستادا تەنها بۆ ئەندرۆید بەردەستە

 

ئەم تایبەتمەندییە سادەیە، بەڵام یارمەتیدەرە، یارمەتیدەرە لەوەی بتەوێت ناوەڕۆکی لاپەڕەیەک بپشکنیت بێ ئەوەی لاپەڕەی سەرەکی خۆت بە جێ بهێڵیت، لە سیستەمی iOS هەردوو وێبگەڕی Safari و Edge توانیان هەیە ئەم تایبەتمەندییەت پێ بخەشن بە تەنها دەست ڕاگرتن لەسەر بەستەرەکە بە بێ هەڵبژاردنی هیچ کردارێکی دیکە

 

پشتگیری پێشبینینی ناوەڕۆکی بابەتێکی بەستەرێک بۆ ئەندرۆید و بۆ ئەپی Google Chrome وا دیارە ماوەیەکە کاری لەسەر دەکرێت، لە مانگی 12 ساڵی 2018 پێگەی XDA Developers ئاماژەی بەوە دا ئەم تایبەتمەندییە بە شێوەیەکی دەستی دەتوانرێت بە کار بهێنرێت، بەڵام وا دیارە ئێستا بۆ هەموو بەکارهێنەران بەردەستە بە بێ جیاوازی



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3bztbWL
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە