بە فەرمی نوێترین چاودێریکەری لەش جوانی و خەوی Fitbit Ace 3 بۆ منداڵان نمایش کرا

 

 

بە فەرمی کۆمپانیای Fitbit نوێترین و نەوەی سێیەمی لە چاودێریکەری لەش جوانی و خەوی منداڵان بە ناوی Fitbit Ace 3 ڕاگەیاند، دیزاین کراوە بۆ منداڵانی 6 ساڵ و بەرەو سەرەوە، ڕووخساری کاتژمێری نوێ بە شێوەی ئەنیمەیشن لە خۆ دەگرێت و چەند ئێکسسواراتێکی دەستکاری کراوی بۆ دەگونجێت، هەروەها بانگەشەی ئەوە دەکات پاترییەکەی بەرگەی 8 ڕۆژ کار کردن دەگرێت و بژاردەی ڕەنگی نوێ لە خۆ دەگرێت

 

 

 

جگە لە باشتر کردنی تەمەنی پاتری، نەوە نوێیەکە لە 20% ڕوونمایەکی ڕووناکتر لە خۆ دەگرێت و مۆدەکانی do not disturb و خەو لە خۆ دەگرێت، لەگەڵ ڕووخساری نوێی شێوە ئەنیمەیشنی وەک کەروێشک، پشیلە، ئەم گۆڕانکارییانە وەها لە منداڵان دەکات زیاتر هەوڵ بدەن بۆ ئامانجە لەش جوانییەکانیان

 

 

 

نەوە نوێیەکە یارمەتیدەری منداڵان دەدات لە بنیاتنانی خووی تەندرووستی و زیاتر کردنی چالاکی جەستەیی، هەروەها ڕێگە بە باوکان و دایکان دەدات چاودێری کاتی خەوی منداڵاکانیان و وەرزشەکانیان بکەن کە ئەنجامی دەدەن لە ڕێگەی ئەپی Fitbitـەوە، لە کاتێکدا لایەنی کۆمەڵایەتی ئەپی Fitbit بۆ منداڵان بەردەست نییە، کە شوێنێکە دایکان و باوکان وێنە و ڤیدیۆی چالاکییەکان بڵاو دەکەنەوە، پێویستیان بە هەژمارێکی Fitbit دەبێت بۆ منداڵی 12 ساڵ و خوارتر و ئامێرێکی Fitbit Ace

 

 

 

وەک مۆدێلەکانی پێشووتری، چاودێریکەرەکە پێوانی ڕێژەی پێ و چالاکی دیکەی دەبێت، بەڵام هیچ هەستەوەرێک بۆ پێوانی ڕێژەی دڵ لە خۆ ناگرێت، هەروەها 60 خوولەک وەرزش کردن بۆ پاراستنی منداڵ لە نەخۆشی و 10,000 پێ ڕێکردن دانراوە بە شێوەکی ستاندارد بۆ منداڵەکان، هەروەها بەرگری دژە ئاو هەیە تاوەکو قووڵی 50 مەتر

 

 

نرخی بریتی دەبێت لە 79.95 دۆلار و لە کۆتایی هاوینی ئەمساڵ دوو دەستبەندی جیا بە شێوازێکی نایاب و بە نرخی 29.95 دۆلار بە جیا بەردەست دەخرێت، هەروەها ئەمڕۆ داواکاری پێشوەختە دەست پێ دەکات بۆ بەرهەمەکە و لە ڕۆژی 15 مانگ لە سەرتاسەری جیهان بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3l6IB7Z
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە