دیزاین، تایبەتمەندی، وادەی نمایش کردنی کاتژمێری زیرەکی Fitbit Ace 3 دزەی پێ کرا

 

 

لە مانگی سێی ساڵی پار کۆمپانیای Fitbit کاتژمێری زیرەکی Fitbit Ace 2 تایبەت بە منداڵان نمایش کرد، ئێستا بە پێی وتەی ماڵپەڕی Winfuture بێت کە دیزاین و تایبەتمەندییەکانی کاتژمێری زیرەکی داهاتووی Fitbit Ace 3 دزە پێ کردووە، کاتژمێرەکە لە ڕۆژی 15 مانگ نمایش دەکرێت

 

بە پێی تایبەتمەندییە دزەپێکراوەکان بێت، نەوە نوێیەکە دیزاینی دووانە-ڕەنگ لە خۆ دەگرێت هاوشێوەی نەوەی پێش خۆی، هەروەها ڕوونمایەکی قەبارە 1.47 ئینج لە جۆری OLED بە ڕوونی 240×240 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت، وە هەروەها ئەو وێنانەی کە دزەی پێ کراون دەریدەخات ڕوونماکەی پانێڵی ڕەنگ(Color Panel) نییە، بەڵام پشتگیری لە کاتژمێر بە شێوەی جووڵاو و ڕووخساری جیاواز دەکات

 

 

 

دوگمەیەکی فیزیکی ماڵەوە(Home) لە خۆ دەگرێت کە کەمتر لە گۆشەوەیە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی، هەروەها توانای هەیە چاودێری خەو بکات و توانای هەیە هەنگاوەکانی بەکارهێنەر بژمێرێت و دۆخی وەرزشی لە خۆ دەگرێت، بەڵام هیچ هەستەوەرێکی پێوانی ڕێژەی دڵ لە خۆ ناگرێت

 

 

 

لەگەڵ ئامێرەکانی ئەندرۆید و iOS دەگونجێت و هەموو داتاکان دەتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ منداڵ، دایک، باوک لە ڕێگەی ئەپی Fitbitـەوە

 

لە پلاستیک بەرهەم هاتووە و کێشی 70 گرام دەبێت، هەروەها پشتێنە(قایش)ـەکانی جیا دەبنەوە و پێدەچێت هاوشێوەی نەوەی پێش خۆی بەرگە گرتنی دژی ئاو هەبێت تاوەکو قووڵی 50 مەتر

 

 

 

قەبارەی پاتری دیاری نەکراوە، بەڵام بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکە بێت بەرگەی 8 ڕۆژ کار کردن دەگرێت و بە 2 کاتژمێر بارگاوی دەبێتەوە، بە هەردوو ڕەنگی شین-سەوز و رەش-سوور بەردەست دەخرێت و لە ڕۆژی 15 مانگ نمایش دەکرێت بە فەرمی و نرخی ئاشکرا دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/30kTxVT
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە