مایکرۆسۆفت بە گۆڕینی وێنۆچکەکانی File Explorer لە ویندۆز 10 ڕووکاری سیستەمەکە جوانتر دەکات

 

 

مایکرۆسۆفت وێنۆچکە(ئایکۆن) نوێ بۆ File Explorer بۆ insider لەسەر سیستەمی ویندۆز 10 بۆ جوانتر کردنی ڕووکاری سیستەمەکە بەردەست دەخات، کۆمپانیای زەبەلاحەکە دەستی کردووە بە تاقیکردنەوەی گۆڕینی وێنۆچکەکانی File Explorer لەسەر سیستەمی ویندۆز 10، بۆ نموونە بەشی Recycle Bin و Documents folders و ئامێرەکان بۆ نموونە disk drives

 

هەروەها Amanda Langowski سەرۆکی Windows Insider لە مایکرۆسۆفت دەڵێت ”چەندین گۆڕانکاری، وەک ئاڕاستەکردنی ئایکۆنی بوخچەکان (Folder 📂)، هەروەها هەڵبژاردنی جۆری بنەڕەتی وێنۆچکەکانی بوخچەکان، کراوە بۆ گونجاندی زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی مایکرۆسۆفت“، هەروەها وەک تێبینییەک، وێنۆچکەکانی دێسکتۆپ، بەڵگەنامەکان، زەخیرەکراوەکان، وێنەکان دیزاینی نوێیان دەبێت

 

 

ئەم گۆڕانکاریانەی وێنۆچکەکانی بە شێوەیەکی ڕاستی بچووکن لە پلانی گەورەی Windows، بەڵام بەشێکن لە هەوڵی فراوانتر لەناو Microsoft بۆ نوێکردنەوەی Windows، مایکرۆسۆفت وێنۆچکەی نوێی بۆ سیستەمی ویندۆز 10 لە سەرەتای ئەمساڵ ڕاگەیاند، هەروەها ساڵی پار هەندێک لە وێنۆچکەی ویندۆز 10 بە وەشانی ڕەنگاوڕەنگ نوێ کردەوە

 

 

لەگەڵ گۆڕینی وێنۆچکەکان، چەند مۆدێکی نوێ زیاد دەبن لە نێو File Explorer بۆ نموونە مۆدی Compact بۆ گەڕاندنەوەی مۆدی کلاسیکی File Explorer، هەروەها دیمەنی نوێ کراوە بۆ باشتر کردنی تەچ و ئایکۆنەکان تەواو دەکەن



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3faBbzC
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە