بە فەرمی یاری Crash Bandicoot 4 لە ڕۆژی 26 مانگ بۆ کۆمپیوتەر بڵاو دەکرێتەوە

 

 

لە ئەمڕۆوە، یاری Crash Bandicoot 4: It’s About Time لەسەر کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5 و Xbox Series X/S بەردەستە(بە خۆڕایی دەتوانیت وەشانەکەی بەرز بکەیتەوە بۆ سەر پلەیستەیشن 5 ئەگەر لە کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 4 خاوەنی یارییەکە بیت)، هەروەها لە کۆنسۆڵی Nintendo Switchـیش، هەرچەندە Activision Blizzard ڕاگەیاند یارییەکە لە کۆتایی ئەمساڵ بۆ کۆمپیوتەر بەردەست دەبێت، لە ڕاستیدا زۆر پێویست ناکات چاوەڕێ بکەیت

 

 

لە نوێترین ترایلەری یارییەکە کە بڵاو کراوەتەوە ئاماژە بەوە دەدات یارییەکە بۆ کۆمپیوتەر لە ڕۆژی 26 مانگ لەسەر کۆگای Activision Blizzard بەردەست دەبێت، بە نرخی 40 دۆلار، جیاواز لە کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5 و Xbox Series X / S، بەڵام دەبێت تۆ ئەوە بزانیت بە شێوەیەکی ڕەسەن یارییەکە بە ڕوونی 4K و 60 وێنە لە چرکەیەکدا دەکات لەسەر هەردوو کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5 و Xbox Series X، هەروەها بە شێوەی upscaled لەسەر کۆنسۆڵی Xbox Series S بە هەمان ڕوونی، هەروەها جیا لەوەی پێشووتر ڕاگەیاندراوە یارییەکە لە ڕۆژی 25 مانگ بۆ ئەندرۆید و iOS بڵاو دەکرێتەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3li0NeX
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە