ڕێندەر کردن بە شێوازی Checkerboard چییە و چۆن کار دەکات؟

 

 

ڕێندەرکردنی بە شێوازی Checkerboard یاخوود بە کورتکراوەی تەنها بە Checkerboard ناودەبرێت، تەکنیکێکی سێ ڕەهەندی(دووری) گرافیکی کۆمپیوتەر و گرافیکە بە گشتی، بە شێوەیەکی سەرەکی مەبەست لێی یارمەتیدانی پارچەکانی پرۆسێس کردنی گرافیکە بە پرۆسێس کردنی وێنەکان بە جۆرایەتی بەرز، بۆ نموونە کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 4 پرۆ ئەم تەکنیکەی تێدا بەکار هێنراوە بۆ کار پێ کردنی یارییەکان بە ڕوونی 2K و 4K، لێرەوە بزانە چۆنێتی کار کردنی ئەم تەکنیکە چۆنە

 

با وا دابنێین ئێمە کار لەسەر یارییەکی جۆری AAA دەکەین بە ڕوونی 720 پێکسڵ، هەرچەندە یاری AAA ڕوونی 720 پێکسڵ بەرزترە بەڵام تەنها وەک نموونە باسی دەکەین، کۆنسۆڵەکەمان سنوورێکی پێشکەش کردنی توانای هەیە و تەنها دەتوانێت نیوەی قەبارەی پێکهاتەکەمان پێشکەش بکات، بۆ نموونە توانای هەیە 500 پێکسڵ پێشکەش بکات لە گرافیک کاردەکەیدا، ئاسانترین ڕێگا ئەوەیە هەموو وێنەکان قەبارە و ڕوونیان بگۆڕێت بۆ 500 پێکسڵ، کاتێک بەکارهێنەر ڕوونمایەک بە ڕوونی 720 پێکسڵ بەکار دەهێنێت بۆ کار پێ کردنی، ڕوونی 720 پێکسڵ پێشکەش دەکاتەوە

 

 

 

بەڵام ئەگەر ڕێندەر و شێوەی چنین بە ڕێکی ئەنجام بدەین،لەوانەیە بتوانیت جۆرێتی دوا بەرهەم باشتر بکەین، وەک دەزانین، کە کۆنسۆڵەکە توانای هەیە تەنها نیوەی پێکسڵەکان پێشکەش بکات، بۆیە نیوەی ڕێژەی پێکسڵەکانمان لە خوارەوە لابردووە

 

 

کەواتە هەر پێکسڵێکی بەتاڵ چوار ڕەنگی پێکسڵ دەوری داوە، وە کاتێک ئێمە ڕێندەری ئەم شێوازە چنراوە دەکەین، وا دائەنێین ڕەنگی پێکسڵی ون بوو تێکڕای پێکسڵەکانی دەوروبەرێتی، وە زۆرجار لە کاتی درووست کردنی سێبەر و جۆرایەتی بەرز ئەمە ڕوودەدات، ئەوکات گرافیک کاردەکەمان بە شێوەیەکی هاوتەریب و بێ هیچ کێشەیەک کردارەکە جێبەجێ دەکات، ئێمە ڕێندەری تەواومان دەبێت بە ڕوونی 720 پێکسڵ بەڵام بە نیوەی قەبارەی چنراوەوە

 

 

 

بابەتەکە زۆر لەمە ئاڵۆزترە، بەڵام دەتوانیت ئەم شێوازە وەک تەختەیەکی یاری شەتڕەنج بیر لێ بکەینەوە، کە خانەیەکی سپی و خانەیەکی ڕەشە، لەم پرۆسەیەدا، خانەیەکی ڕەش ڕێندەر دەبێت و خانەیەکی سپی ڕێندەر نابێت، یاخوود بە پێچەوانەوە، بۆیە دەتوانین بڵێین ئەو ڕوونییەی کە بە تەکنیکی Checkerboard پێشکەش دەکرێت ڕوونییەکی ڕاستەقینە نییە و نیوەیەتی



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/38nyoil
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە