مایکرۆسۆفت دوو ڕەنگی نوێی بۆ دەسکی ئێکس بۆکس ڕاگەیاند

 

 

بە فەرمی مایکرۆسۆفت دوو ڕەنگی نوێی بۆ دەسکی ئێکس بۆکس ڕاگەیاند، ڕەنگی Electric Volt و Daystrike Camo Special Edition، ئەم دەسکانە گونجاون بۆ کار پێ کردن لەگەڵ هەردوو کۆنسۆڵی Xbox Series X|S و کۆمپیوتەر و Xbox One و مۆبایل و تابلێتەکانی ئەندرۆید

 

 

 

ڕەنگی Electric Volt هەمان دیزاینی هەردوو ڕەنگی Shock Blue و Pulse Red هەیە، هەروەها سەرەوەی بە ڕەنگێکی زەرد داپۆشراوە کە لە هیچ دەسکێکی دیکەی ئێکس بۆکس بوونی نییە، هەروەها بەشی خوارەوەی دەسکەکە هەمان ڕەنگی سپی لە خۆ دەگرێت کە لە هەردوو دەسکەکەی پێشووتردا بەکار هێنرا بوون

 

 

مایکرۆسۆفت دەڵێت ئەم دەسکە نوێیە لە ڕۆژی 27 مانگی داهاتووەوە لە جیهاندا بەردەست دەبێت بە نرخی 64.99 دۆلار و لە پێشانگا دیاری کراوەکان و کۆگای مایکرۆسۆفت بەردەست دەخرێت

 

هەروەها دەسکی Daystrike Camo Special Edition نەوەی سێیەمە لە زنجیرەی Camo، پێشووتر 2 نەوە ڕاگەیاندرا بوون و لە ساڵی 2019 یەکەمین نەوە بە ناوی Night Ops Camo و ساڵی پاریش Arctic Camo Special Edition ڕاگەیاندرا

 

 

دەسکە نوێیەکە تێکەڵەیەکە لە دوو سێبەری ڕەنگی سوور و سێبەری خۆڵەمێشی و ڕەش، ئەم ڕەنگە تایبەتە لە ڕۆژی 4 مانگی 5 ئەمساڵ لە زۆرینەی فرۆشگاکانی ئێکس بۆکس لە سەرتاسەری جیهان بە نرخی 69.99 دۆلار دەفرۆشرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3tS69AL
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە