بۆ یەکەمین جار کۆمپانیای ئۆپۆ بووە گەورەترین بەرهەم هێنەری براندی مۆبایلی زیرەکی چینی

 

 

لەگەڵ کەم بوونەوەی فرۆشی کۆمپانیای هواوەی بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە، هەموو کۆمپانیا چینییەکانی دیکە هەوڵی ئەوە دەدەن جێگای پڕ بکەنەوە، ئێستا کۆمپانیای ئۆپۆ بۆ یەکەمین جار توانی ببێتە گەورەترین بەرهەم هێنەری براندی مۆبایلی زیرەکی چینی بۆ مانگی یەکی ئەمساڵ

 

بە پێی ڕاپۆرتێکی Counterpoint Research بێت ڕەوانە کردنی مۆبایلەکانی ئۆپۆ لە نێو براندە چینییەکاندا و لە مانگی 1 ئەمساڵ بریتی بووە لە 21%، ئەم ڕێژەیە نزیکە لە ڕەوانە کردنی مۆبایلی زیرەک لە لایەن کۆمپانیای ڤیڤۆوە کە ڕێژەکەی بریتییە لە 20%، هەروەها هواوەی و شاومی ڕێژەی 16% داگیر کردووە

 

 

هەروەها هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بێت، ڕێژەی فرۆشی مانگانەی کۆمپانیای ئۆپۆ 33% زیادی کردووە و ساڵانە 26% زیادی کردووە لە مانگی 1 ئەمساڵ، هۆکاری بوون بە گەورەترین هەناردەکاری مۆبایلی زیرەکی چینی لە لایەن ئۆپۆوە، بۆ سزا بەردەوامەکانی سەر هواوەی و ئۆنەر دەگەڕێتەوە کە بەردەوام پشکەکانیان لە دەست دەدەن

 

ئەم سەرکەوتنەی ئۆپۆ بۆ فرۆشی زنجیرە مۆبایلی ئۆپۆ Reno 5 دەگەڕێتەوە، کە نوێترین نەوەی زنجیرەی Renoـن و 10% نرخیان کەمترە بەراورد بە نەوەی پێشوویان



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3c6AEvo
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە