جێگری سەرۆکی کۆمپانیای شاومی ئاگاداری دەدات لە بەرز بوونەوەی نرخی مۆبایلە زیرەکەکان بەهۆی کەمی چیپ لە جیهاندا

 

 

کاریگەری ئابووری کەمی چیپ لە جیهاندا ماوەی چەند مانگێکە بەردەوام بووە لە 2020ـەوە و بەمزووانە بەرهەم هێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان هەستی پێ دەکەن، هەروەها ئەمە ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لە بەرز بوونەوەی نرخی مۆبایلە زیرەکەکان لە جیهاندا بەهۆی کەمتر بەرهەم هێنانی مۆبایل، کەمی چیپ بە شێوەیەکی سەرەکی کاریگەری لەسەر پیشەسازی ئۆتۆمبێل هەبوو و هەروەها بووە هۆی داخستنی چەندین پرۆژە لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی جیهان

 

جێگری سەرۆکی کۆمپانیای شاومی Wang Xiang لە میانەی ئاشکرا کردنی داهاتی کۆمپانیای شاومی بۆ چارەکی چوارەمی ساڵی ڕابردوو، ئاماژەی بەوەدا و ئاگاداری بڵاو کردەوە لەوانەیە نرخی مۆبایلە زیرەکەکان بەهۆی کەمی چیپ لە جیهاندا ڕوو لە بەرز بوونەوە بکات، بەڵام هێشتا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە نرخێکی پێشبڕکێکار لەسەر بەرهەمەکانیان دادەنێن و هەوڵ دەدەن دۆخەکە ڕێک بخەن بۆ ئەوەی کەمترین نرخ بەرزبوونەوە ڕووبدات

 

هەندێک لە کۆمپانیاکانی درووستکەری چیپ پلانی خۆیان ڕاگەیاند بۆ فراوان کردنی بەرهەم هێنانی چیپ، بەڵام ئەمە لەوانەیە بۆ ئاستی جیهانی تاوەکو 2 ساڵ زۆر دیار نەبێت بەهۆی ئەو پرۆسە ئاڵۆزانەی کە لە درووستکردنی چیپدا ڕوودەدەن، هەروەها پێشبینی کراوە ئەم کەمی چیپە بۆ ئاستی جیهانی تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام بێت و لە ساڵی داهاتوودا دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3dai0TU
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە