چۆن بتوانین تێپەڕەوشەکانمان هاوردە بکەین بۆ نێو کرۆم و بەڕێوەبەری تێپەڕەوشەی گووگڵ

 

 

ئەگەر تۆ LastPass (یان بەڕێوبەرێکی تری تێپەڕەوشە بەکار دەهێنیت و پێت پەسەند نییە)، لەوانەیە تۆ بتەوێت بە سادەیی لە ڕێگەی وێبگەڕ یاخوود سیستەمی وەگەڕخەرەوە و بە شێوەیەکی بنچینەیی بەڕێوبەرێکی تێپەڕەوشەت هەبێت، بێگوومان بە چارەسەرێکی ئاسان ئەمە دێتە دی، تا ئەم دواییانە بەڕێوبەری تێپەڕەوشەی لایەنی سێیەم زیاتر ناسراو و بەکارهێنراو تر بوون، بەڵام ئێستا گووگڵ و ئەپڵ هەوڵ دەدەن بەڕێوبەری تێپەڕەوشە(Password Manager) بنەچەکراو و ڕەسەن دابنێن بۆ زیاتر پارێزراو کردن، هەروەها مایکرۆسۆفت ئەم تایبەتمەندییە زیاد دەکات بۆ یەکێک لە ئەپە ڕەسەنەکانی کە لەوانەیە هەڵبژاردنێکی گونجاو بێت

 

ئەگەر تۆ ئامێرێکی ئەندرۆید یاخوود Google Ecosystemـت هەیە، واتە دەتوانیت لە ڕێگەی وێبگەڕی کرۆمەوە تێپەڕەوشەکانی خۆت زەخیرە و هاودەم بکەیت، بەداخەوە وەک وێبگەڕی Safariـی ئەپڵ، گووگڵ کرۆم بە شێوەیەکی زۆر سەخت کار دەکات بۆ هاوردە کردنی تێپەڕەوشەکان لە ڕێگەی فایلی CSVـەوە

 

بۆیە بەم شێوەیە پێدەچێت ئاسانترین رێگا بێت بۆ هاوردە کردنی تێپەڕەوشەکان بۆ نێو وێبگەڕی کرۆم و بەڕێوەبەری تێپەڕەوشەی گووگڵ:

 

• لە بەشی Chrome top address bar بنووسە chrome://flags و ڕاستەوخۆ تۆ دەباتە لاپەڕەی Experiments.

 

• لە سەرەوە و لە بۆکسی “Search flags” بنووسە “password import” (لەوانەیە تەنها نووسینی “password” بەس بێت)

 

 

• بەشی “Password import” بدۆزەرەوە و کرتە بکە لەسەر لیستی خوارەوەی لای چەپ ( لەوانەیە ناونرابێت بە “Default”) و پاشان کرتە لە “Enabled” بکە.

 

• ڕاستەوخۆ “Relaunch” هەڵبژێرە.

 

 

• ئێستا کە ئەرکی هاوردەکردنەکەت زیاد کردووە، بڕۆ بۆ بەشی ڕێکبەندەکانی کرۆم ( کرتە لە سێ خاڵەکەی بەشی سەرەوەی لای ڕاست بکە و “Settings” هەڵبژێرە)

 

• ڕاستەوخۆ “Passwords” بدۆزەرەوە( لە جۆری “پڕکردنەوەی خۆکار” دەبێت و کرتە لەسەر تیرەکەی لای ڕاست بکە).

 

• بگەڕێ بە دوای “Saved Passwords” و کرتە لەسەر سێ سێ خاڵەکەی لای ڕاست بکە، پێویستە drop-down ببینیت کە “Import” تێدابێت و هەڵیبژێریت.

 

 

• کرتە لەسەر “Import” بکە و دەبێت فایلە CSVـەکانت ببینیت لە نێو فایلەکاندا، وە بە خۆشحاڵییەوە، دەتوانیت تێپەڕەوشەکانت هاوردە بکەیت.

 

ئەگەر ئەم ڕێگایە کاری کرد، زۆر باشە!، ئەگەر کاری نەکرد، تەنها یەک ڕێگای ترت بۆ بەردەستە بۆ هاوردەکردنی تێپەڕەوشەکان بۆ کرۆم:

 

• وێبگەڕی Firefox دابەزێنە( ئەگەر لاتە تەنها بیکەوە)

 

• کرتە لە سێ هێڵی لای ڕاستی سەرەوە بکە و “Logins and Passwords” هەڵبژێرە.

 

• کرتە لە سێ خاڵی لای ڕاستی سەرەوە بکە و “Import from a File” هەڵبژێرە.

 

• فایلە CSVـەکانت هەڵبژێرە و هاوردەی بکە.

 

 

ئێستا تۆ فایلەکانت لە نێو وێبگەڕی Firefoxـە، دەتوانیت بە ئاسانی بیگوازیتەوە بۆ کرۆم:

 

• لە وێبگەڕی کرۆم، کرتە لە سێ خاڵەکەی سەرەوە بکە و دواتر بڕۆ بەشی “Bookmarks” و دواتر “Import Bookmarks and Settings”.

 

• کرتە لە Mozilla Firefox و پاشان “Passwords” و پاشان کرتە لەسەر “Import” بکە.

 

 

ئێستا پێویستە تەواو بووبێت، بەڵام ئەگەر ناتەوێ هەموو ئەوانە ئەنجام بدەیت، هەمیشە بەڕێوەبەری وشەی نهێنی جێگرەوەی ئازاد هەیە کە دەتوانیت تاقی بکەیتەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/38XSsbm
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە