شاومی ئاماژە بە مۆبایلێکی ئاستی پاشایی و گەیمینگ دەکات کە لە ڕێگادان

 

 

جێگیری سەرۆکی کۆمپانیای شاومی Lu Weibing لە تۆڕی Weibo ئاماژەی بە دوو مۆبایلی نوێ لە لایەن شاومییەوە کرد کە لە ڕێگادان و کاری لەسەر دەکرێت و بڵاو دەکرێتەوە، یەکێک لەوانە مۆبایلێک دەبێت لە ئاستی پاشایی(لە چینییەوە وەرگێڕاوەتە ئینگلیزی و دواتر بۆ کوردی بۆیە واتاکەی تەنها بەم شێوەیە ڕێک دەردەچێت و مەبەست لێی مۆبایلێکە باشترینی نێو باشترینەکان داگیر بکات) و مۆبایلێکی گەیمنیگ کە پێدەچێت لە زنجیرەی Black Shark بێت و مۆبایلی Black Shark 5 بێت، یاخوود مۆبایلێکی گەیمنیگی ڕێدمی بێت بۆ یەکەمین جار، وە مۆبایلە ئاست پاشاییەکە پێشبینی دەکرێت مۆبایلی Mi 11 Ultra بێت

 

هەردوو جۆرەکەیان چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر دەکرێت و جۆری Ultra پێدەچێت 10 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ لە خۆ بگرێت، هەروەها مۆبایلە گەیمینگەکە تێکڕای نوێ بوونەوەی ڕوونماکەی سەروو 120 هێرتز دەبێت، هەروەها لە دوای ئەم بڵاو کراوەیە، Qianhao Luـی کۆمپانیای ZTE دەڵێت مۆبایلی ڕێد ماجیک 6 پرۆ ئامادەیە بە 18 گێگابایت ڕام کە لە ڕۆژی 4 مانگ بڵاو کرایەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3qGuwzn
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە