سوود وەر بگرن لە سکان کردنی بەڵگەنامەکان لە ڕێگەی ئایفۆنەوە بە شێوەی کۆنتڕۆڵ کراو لە لایەن ماکەکانەوە

 

 

ئەپی Notes لە ئایفۆنەکان بە شێوەیەکی زۆر باش گونجێندراوە بۆ ئاسانکاری لە هەر کارێک، ئەمڕۆ فێری ئەوە ببن کە چۆن لە ڕێگەی ماکەکانەوە ئەم ئەپە کۆنتڕۆڵ بکەن!، کە ئەمە تایبەتمەندییەکی زۆر بەسوودە کە ڕێگاکەت بۆ کورت دەکاتەوە، لە بری ئەوەی بەڵگەنامەکان بۆ سکان کردن بگوێزیتەوە بۆ کۆمپیوتەرەکەت، ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئایفۆنەکەتەوە بەڵگەنامەکان بخەرە سەر ماکەکەت و سکانی بکە

 

جگە لە ئەپی Notes، دەکرێت سکانەرەکەی ئایفۆنەکان لە چەند ئەپێکی جیاوازی ماکەکان کار بکەن، وەک Finder, Mail, Messages, Pages 7.2 و هتد…، بۆ ئەوەی بەکاری بهێنیت، کلیکی ڕاست لەسەر ماوسەکەت بگرە و کرتە لە ”Import from iPhone or iPad” بکە و دواتر کرتە لە “Scan Documents” بکە و پاشان ڕاستەوخۆ ئەپی کامێرا لەسەر ئایفۆنی پەیوەست کراو دەبێتەوە بە بێ بەکارهێنانی هیچ وایەرێک، وە ڕاستەوخۆ بە شێوازێکی زۆر ئاسان سکان دەبێت بە بێ بوونی هیچ کێشەیەک

 

 

هەروەها بە پێی لاپەڕەی فەرمی بێت بۆ پشتگیری کردن بە تایبەتمەندییەکە، پێویستە ماکەکە وەشانی macOS Mojave و بەرەو سەرەوە کار پێ بکات، هەروەها ئایفۆن و ئایپادەکە وەشانی iOS 12 و بەرەو سەرەوە کار پێ بکەن، پێویستە هەردوو ئایفۆن یاخوود ئایپاد و ماکەکە Wi-Fi و Bluetoothـیان کار بکات، هەردووکیان چوونەژوورەوەیان بە iCloud هەبێت بە هەمان Apple ID، هەروەها تایبەتمەندی two-factor authentication کار بکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3r5OQew
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە