یەکێتی ئەوروپا مامەڵەی مایکرۆسۆفت بۆ کڕینی Bethesda بە بڕی 7.5 ملیار دۆلار پەسەند دەکات

 

 

کۆمیسیۆنی ئەوروپا مامەڵەی مایکرۆسۆفت بۆ کڕینی ZeniMax Media بە بڕی 7.5 ملیار دۆلار پەسەند دەکات، کە خاوەنی ستۆدیۆی Bethesda Softworksـە کە یارییەکانی Doom و Fallout بەرهەم دەهێنێت، مامەڵەکەی مایکرۆسۆفت ئێستا پەسەند کراوە لە لایەن کۆمیسیۆنی ئەوروپا بە بێ هیچ مەرجێک، چوونکە ‘گومانی گەورە درووست ناکات لەسەر گونجاندی لەگەڵ بازاڕی باو’، ئەم مامەڵە پێویست بوو لە لایەن کۆمیسیۆنی ئەوروپاوە پەسەند بکرێت بۆ ئەوەی یارییەکانی داهاتووی نێوان ئەم دوو کۆمپانیایە لە خزمەتگوزاری Xbox Game Pass بوونی هەبێت

 

هەر مامەڵەکە کۆتایی هات و داخرا، ژمارەی ستۆدیۆی لایەنە یەکەمییەکانی مایکرۆسۆفت بەرز دەبێتەوە بۆ 23 ستۆدیۆ، ئەوەش دوای زیاتر کردنی ستۆدیۆ لاوەکییەکانی Bethesda بۆ نموونە Dishonored و Wolfenstein و id Software و Tango Gameworks، وا دیارە مایکرۆسۆفت دەیەوێ Bethesda بە جیا بێڵێتەوە

 

پێناچێت وا پێویست بێت یارییەکانی Bethesda لە داهاتوودا تەنها تایبەت بن بە ئێکس بۆکس، تەنها هەبوونی یارییەکانی ستۆدیۆکە لە خزمەتگوزاری Xbox Game Pass بۆ یەک ڕۆژ سوودێکی زۆری دەبێت بد مایکرۆسۆفت بە ڕاکێشانی گەیمەری زیاتر بۆ خزمەتگوزارییەکە، هەروەها Phil Spencer سەرۆکی ئێکس بۆکس لەم دواییەدا پرسیاری لە بارەی یاری تایبەت و هەوری کردووە لە گەیمەران و زۆریان بە دڵ بووە، هەروەها پلانی وایە خزمەتگوزارییەکانی Xbox Game Pass و xCloud ملیۆنەها بەکاربەر تێپەڕێنن



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2OywsN3
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە