هێدفۆنە نوێیەکەی Bang & Olufsen بەرگەی 35 کاتژمێر کار کردن دەگرێت بە نرخی 499 دۆلار

 

 

نوێترین هێدفۆنی کۆمپانیای دانیمارکی Bang & Olufsen بە ناوی Beoplay HX، ئەزموونێکی ناوازەی تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو، 35 کاتژمێر کار کردن پێشکەش دەکات بە نرخی 499 دۆلار بۆ وەشانی ڕەنگی ڕەش، وەشانێکی ڕەنگی سپی بەردەست دەخرێت لە مانگی داهاتوو، هەروەها وەشانێکی سپی و قاوەیی لە مانگی 5 ئەمساڵ بەردەست دەبێت

 

بە نرخی 499 دۆلار، Beoplay HX لە نێوان هێدفۆنە بێتەلە گرانبەهاکان و بە تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو بەردەست دەبێت، بەڵام ئەم نرخە زۆر سەیر نییە بۆ بەرهەمەکانی Bang & Olufsen، چوونکە هێدفۆنی Beoplay H9 بەهەمان نرخ و هێدفۆنی Bluetooth بە نرخی 800 دۆلار دەفرۆشێت

 

بەرگە گرتن بۆ 35 کاتژمێر کار کردن زۆر باشە بەراورد بە ڕکابەرەکانی (40 کاتژمێر بە کار نەکردنی تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو)، AirPods Max کۆمپانیای ئەپڵ بەرگەی 20 کاتژمێر کار کردن دەگرێت بە کار کردن تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو، هەروەها بە نرخی 350 دۆلار Sony WH-1000XM4 بەدەست دەهێنێت کە بەرگەی 30 کاتژمێر کار کردن دەگرێت، هەرچی Sennheiser Momentum 3 Wireless و Shure Aonic بەرگەی 16 کاتژمێر و 20 کاتژمێر کار کردن دەگرن

 

 

لەگەڵ خۆڕاگرتنی پاتری، بە 499 دۆلار جۆرایەتییەکی بەرز لە درووست کردندا دەبەخشێت، گوێچکەکانی لە پێستەی مەڕی تایبەت بە خورییەکەوە درووست کراون و سەربەندەکە لە کەوڵی چێڵ و قوماشی چنراو درووست کراون

 

دەرچەی Type-C لە خۆ دەگرێت بۆ بارگاوی کردنەوە، دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت بۆ پەیوەست کردن لە ڕێگەی وایەرەوە، دوگمە لە لای چەپ و ڕاست لە خۆ دەگرێت و دوگمەی لای ڕاست پشتگیری لە دەست لێدان(تەچ) دەکات، هەروەها پشتگیری لە Bluetooth 5.1 دەکات و بەڵێ بە پێچەوانەی AirPods Max کەیبڵی 3.5 ملم لە نێو پاکەتەکەیدا بوونی دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/39dqUid
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە