فیلمی Avatar پێش فیلمی Avengers: Endgame کەوتەوە لە box office و پێشەنگی داگیر کرد پاش دووبارە پەخش کردنەوەی لە چین

 

 

دووبارە فیلمی Avatar پێشەنگی پڕ قازانجترین فیلمی مێژووی داگیر کردەوە، فیلمەکەی James Cameron’s کە لە ساڵی 2009 بڵاو کرایەوە دووبارە پێشەنگی Box Office داگیر کردەوە لە پاش ئەوەی فیلمی Avengers: Endgame لە ساڵی 2019 پێشەنگی داگیر کرد بە قازانجی 2.7902 ملیار دۆلار لەو ساڵەدا

 

بەڵام دوای پەخش کردنەوەی فیلمی Avatar لە چین، کە لە Deadlineـدا باس دەکرێت قازانجەکەی هێندە گەورە بووە کە کۆی گشتی قازانجی فیلمی Avatar لە Box Office بەرز کردۆتەوە بۆ 2.798 ملیار دۆلار و دووبارە پێشەنگی پڕ قازانجترین فیلمی مێژووی داگیر کردەوە

 

فرۆشی ئەم زۆرە پلیتە و ئەم داهاتە زۆرە هۆکارەکەی زۆرینەی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە، پاش ئەوەی سینەماکان داخران بەهۆی ڤایرۆسەکەوە، وە پاش ئەوەی دۆخەکە ئێستادا بەرەو باش بوون دەڕوات لە وڵاتی چین و زۆرینەی سینەماکان کراونەتەوە، خەڵک بە پەرۆشەوە ڕوو دەکەنەوە سینەماکان

 

بێگوومان پێشەنگ و براوەی ڕاستەقینە لەم نێوەندەدا کۆمپانیای Walt Disneyـە پاش ئەوەی کۆمپانیای 20th Century Fox کڕی(20th Century Fox دەرهێنەری فیلمی Avatarـە، واتە ئێستا سەر بە Walt Disneyـیە)



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3rO1Jdt
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە