بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی گەیمینگی Asus ROG Phone 5 بە تایبەتمەندی ناوازەوە نمایش کران

 

 

کاتێک گوێمان لە ناوی ROG دەبێت بۆ مۆبایلی گەیمینگ، بێگوومان و بەڕاستی باشترینی مۆبایلە زیرەکەکانمان بۆ یاری کردن دێتە بیر، ئێستا کۆمپانیای ئەیسووس نەوەی چوارەمی ئەم زنجیرە مۆبایلە گەیمینگەی ڕاگەیاند بە تایبەتمەندی سەرسوڕھێنەر و سێ نەوە کە Asus ROG Phone 5 و Asus ROG Phone 5 Pro و Asus ROG Phone 5 Ultimateـن

 

ڕەقەکاڵای ناوەکی

 

لە کاتێکدا تایبەتمەندییەکان وەها لە مۆبایلی Asus ROG Phone 5 نایاب بێت، بەڵام بێگوومان ڕەقەکاڵا یەکێکە لە پێویستترین بەشەکانی مۆبایلێکی گەیمینگ، هەر سێ نەوەی نوێی زنجیرە مۆبایلی Asus ROG Phone 5 چیپسێتی سناپدراگۆن 888 قەبارە 5 نانۆمەترییان لەسەر جێگیر کراوە، کە یەکێکە لە بەهێزترین چیپسێتەکانی ساڵی 2021، تا ئەو کاتەی جۆری پڵەسی چیپسێتەکە بە هەندێک گۆڕانکارییانەوە دەبینین لە لایەن کواڵکۆمەوە ئەمساڵ بڵاو بکرێتەوە

 

 

لەگەڵ بوونی چیپسێتێکی بەهێز، بێگوومان هەر سێ جۆری مۆبایلەکە بیرگەیان لە جۆری UFS 3.1 و ڕامیان لە جۆری LPDDR5ـە، ئەیسووس ROG Phone 5 تاوەکو بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بژاردەی بەردەستە و جۆری پرۆ تاوەکو بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بژاردەی بەردەستە، ئەگەر شتێکی نوێت دەوێت، ئەوە بێگوومان بە لەوەی ئەیسووس لە بیری نەکردووە، چوونکە جۆری Ultimate 18 گێگابایت ڕام لە خۆ دەگرێت کە یەکەمین مۆبایلی جیهانە ئەو قەبارە ڕامە لە خۆ بگرێت، هەروەها ئەیسووس سیستەمی ساردکەرەوەی مۆبایلەکەی نوێ کردۆتەوە بە شێوازی سێ دووری بۆ ئەوەی لە هەر جێگایەوە دەستی بەکارھێنەر بەری بکەوێت گەرم نەبێت

 

زنجیرەی Asus ROG Phone 5 دیزاینەکانی بە نزیکی وەک نەوەکانی پێشوو وەهان، بەڵام هەندێک گۆڕانکاری نوێ دەبینین، یەکەمین گۆڕانکاری دەبینین کە کەمێک مۆبایلەکە درێژترە، لەگەڵ ئەوەشدا 25% لێواری کەمترە بەروارد بە نەوەی پێش خۆی، هەروەها هەر وەکو پێشووتر، هیچ نۆچ و بڕینێک نییە بۆ کامێرا، وە ناوچەی سەرەوە و خوارەوەی ڕوونماکە بۆ دووانە بڵندگۆی جۆری Stereo بەکار هاتووە

 

دیزاین

 

پێشووتر لە لایەن لیستی TENNAـی چینییەوە دەرکەوتبوو کە Asus ROG Phone 5 تایبەتمەندی dot-matrix بۆ لۆگۆی ROG لە دواوەی مۆبایلەکە لە خۆ دەگرێت، شریتێکی ڕووناکییە کە بۆ لاپتۆپەکانی ROGـیش بەردەستە بۆ نموونە ROG Zephyrus G15، ئەم نەوە نوێیەی dot-matrix دەتوانێت نمرەی لاری دوو ڕەنگ نیشان بدات لەسەر لۆگۆی ROG لە جیاتی یەک ڕەنگ

 

هاوکات جۆری پرۆ ڕوونمایەکی بچووک لە جۆری PMOLED لە خۆ دەگرێت کە کۆمپانیاکە بە ‘ROG Vision’ ناوی دەبات، بەکار دێت بۆ نیشان دانی Visualـە دەستکاری کراوەکانی ڕوونما و ئاگانامەکان و نامەکان و ئاگادارکەرەوەکان کاتێک بەکارهێنەر سەرقاڵی یاری کردنە، هەروەها جۆری Ultimate هەمان جۆری ڕوونما بە monochromeـەوە لە خۆ دەگرێت، Asus ROG Phone 5 بە ڕەنگی سپی گەردەلوول و رەشی تۆخ و جۆری پرۆ بە ڕەنگی ڕەشی بریقەدار و جۆری Ultimate بە ڕەنگی سپی مات بەردەست دەخرێت

 

 

 

هەر وەک نەوەکانی پێشووتری ROG Phone، ئەم نەوەیەش شانەی هەستیار لە خۆ دەگرێت کە بە “AirTrigger” ناودەبرێت، جۆری ئاسایی 9 شانەی هەستیار لە خۆ دەگرێت و جۆری پرۆ و Ultimate دوو هەستەوەری نوێ بە ناوی “Rear touch” لە دواوەیدا لە خۆ دەگرن

 

 

لەگەڵ فێنککەرەوەی AeroActive Cooler، دوو دوگمەی فیزیکی نوێت بەدەست دەکەوێت کە دەکرێت بۆ کاری جۆراوجۆر بەکار بێت، بۆ نموونە کار پێ کردنی ئەپێک یان ئەنجامدانی کردارێک لە ڕێگەیەوە

 

 

ڕوونما

 

ڕوونمای نەوەی نوێ گەورەتر و ڕووناکترە، ڕوونمایەکی قەبارە 6.78 لە جۆری Amoled بە پانێڵی E4ـی کۆمپانیای سامسۆنگ بەردەست دەخرێت، هەروەها ڕێژەی لایەنی پیشاندەر درێژتر دەکات بۆ 20.4:9، هەروەها تێکڕای نوێ بوونەوەی بریتییە لە 144 هێرتز و بەڵام بەداخەوە بە شێوەیەکی خۆکارانە ناتوانێت گۆڕانکاری لە تێکڕای نوێ بوونەوەدا بکات، بەڵام بە شێوەیەکی دەستی دەتوانرێت لە نێوان بژاردەی 60 هێرتز و 120 هێرتز و 144 هێرتز گۆڕانکاری پێ بکرێت، هەروەها لە ڕووی تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانەوە باشتر کراوە و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی بریتییە لە 300 هێرتز، هەروەها بە خێرایی 24.3ms وەڵامدانەوەی بۆ پەنجە هەیە

 

 

ڕوونمای نەوە نوێیەکە 23% ڕووناکترە لەبەر ئەوەی ڕووناکی دەگاتە 800 نێت و بۆ بەکارهێنانی ڕوونماکە لە ڕووناکی کەمدا و هێڵکاری چاو، دەتوانرێت ڕووناکی کەم بکرێتەوە بۆ 5 نێت، هەروەها پشتگیری لە تایبەتمەندی +HDR10 دەکات

 

پاتری

 

نەوەی نوێ هەمان قەبارەی پاتری لە خۆ دەگرێت کە 6,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە، بەڵام بە هەندێک چاکسازییەوە، یەکەمیان ئەوەیە مۆبایلەکە بە شێوازی دووانە خانەی 3,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری ئەم پاترییە قەبارە 6,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە لە خۆ دەگرن، هەروەها بە شێوازی ئاڕاستەی MMT (Middle Middle Tab) ڕێک خراوە، وزە لە ناوەڕاستەوە بۆ خانەکانی پاترییەکە دابین دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی کۆسپ و کەم کردنی گەرمی لە کاتی بارگاوی کردنەوەدا، دیزاینی نوێی پاتری هاوکات سوود لە سیستەمی ساردکەرەوەی نوێ دەبینێت بۆ ساردکردنەوەی مۆبایلەکە بە ڕێژەیەکی زۆر باش

 

هەروەها ڕێژەی خێرایی بارگاوی کەرەوە بەرز کراوەتەوە بۆ 65 وات بە یارمەتی تەکنەلۆژیای HyperCharge بۆ هەردوو خانەی پاترییەکە، هەروەها دەتوانرێت بۆ درێژ کردنەوەی تەمەنی پاتری و پاراستنی ڕێژەی بارگاوی کردنەوە لە نێوان 80% بۆ 90% جێگیر بکرێت و لەوە زیاتر بارگاوی نەبێتەوە

 

کامێرا

 

لە ڕووی کامێراوە، نەوە نوێیەکە سێ کامێرا لە دواوەیدا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری IMX686 و دووەمیان لە جۆری گۆشە فراوانە بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ، هەروەها سێیەمیان لە جۆری ماکرۆیە بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ، لەگەڵ ئەوەشدا کامێرای سێڵفی ڕوونی 24 مێگاپێکسڵە

 

 

وە هەندێک تایبەتمەندی لە نەرمەواڵەوە لە خۆ دەگرێت کە بریتیین لە تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 8K و ڕوونی 4K بۆ ڤیدیۆی خاو کراوە و زیاتریش

 

نرخ و بەردەست بوون

 

جۆری ئاسایی زنجیرەکە لە ئەم مانگەدا بەردەست دەخرێت بە نرخی 799 یۆرۆ(950 دۆلار) بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 899 یۆرۆ(1069 دۆلار) بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و نرخی 999 یۆرۆ(1187 دۆلار) بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت

 

جۆری پرۆ لە مانگی داهاتوو بە نرخی 1199 یۆرۆ(1425 دۆلار) بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بەردەست دەخرێت

 

 

جۆری Ultimate نرخی 1299 یۆرۆ(1543 دۆلار) دەبێت بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 18 گێگابایت و چەند دیارییەکی تایبەت لە نێو سندووقێکدا دیاری دەبێت لە کاتی کڕینی



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3bAdVJk
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە