بە فەرمی تایبەتمەندی AMD speed-boosting memory بۆ پرۆسێسەرەکانی زنجیرەی Ryzen 3000 بەردەست دەبێت

 

 

ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ کۆتایی ساڵی 2020، ئەی ئێم دی گرافیک کاردەکانی RX 6900, RX 6800 XT, RX 6800 ڕاگەیاند و باسی لە تایبەتمەندییەکی نوێ بە وردی کرد بە ناوی Smart Access Memory، بە ڕێگەدان بە نوێترین پرۆسێسەرەکانی Ryzen 5000 بۆ خێراتر کردنی VRAM بۆ گرافیک کاردەکان

 

کۆمپانیاکە دەڵێت ئەم تایبەتمەندییە لە هەندێک یاریدا ئەدای یارییەکە بە ڕێژەی 16% زیاد دەکات، لەگەڵ ڕاگەیاندنی گرافیک کاردی RX 6700 XT ئەمڕۆ، کۆمپانیاکە پشتگیری تایبەتمەندییەکە فراوانتر دەکات بە پشتگیری زیاد کردن بۆ زنجیرە پرۆسێسەرەکانی Ryzen 3000

 

پێویستت بە Motherboardـێک دەبێت بە چیپسێتی B550 یاخوود X570، هەروەها پرۆسێسەری 3400G یاخوود 3200G لەسەر بۆردەکەت، واتە ئەم فراوانتر کردنە بۆ خاوەنی ئێستای زنجیرە پرۆسێسەری Ryzen 3000 زۆر سوودی نییە، زۆرینەیان بۆردی B450 و X470 لەسەر جێگیر کراوە، بەڵکو مەبەست لێی ئەوەیە بەکارھێنەران وەها بیر بکەنەوە سیستەمەکەی AMD لە ئێستا و داهاتوودا کار پێ بکەن



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2OjI32f
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە