بە فەرمی مۆبایلەکانی گالەکسی A52 و گالەکسی A52 5G و گالەکسی A72 نمایش کران

 

 

نەوەی نوێی زنجیرەکانی گالەکسی ئەی بە مۆبایلی ئاست نزم دەستی پێ کرد، بە مۆبایلەکانی گالەکسی A32 و گالەکسی A02، ئێستا نەوەی نوێ لە زنجیرەکە لە ئاستی ناوەند ڕاگەیاند، گالەکسی A52 و جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەم و گالەکسی A72، ئەم دوو نەوەیە نوێیە لە هەموو ڕوویەکەوە نوێن و سەرنجیان لەسەر هەموو بەشەکان زیاد کردووە

 

مۆبایلی گالەکسی A52 بە دوو جۆر بەردەست دەخرێت، جۆری تۆڕی نەوەی چوارەم و جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەم، هەروەها مۆبایلی گالەکسی A72 بە تەنها جۆری تۆڕی نەوەی چوارەم بەردەست دەخرێت

 

Galaxy A52 4G & Galaxy A52 5G

 

هەردوو جۆری تۆڕی نەوەی چوارەم و تۆڕی نەوەی پێنجەمی مۆبایلی گالەکسی A52 هەمان تایبەتمەندییان هەیە بەڵام چیپسێتیان نەبێت، خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجییە لە شێوەی تەخت و کێشی 189 گرامە

 

 

لە جۆری Super AMOLEDـە و ڕوونی +1080 پێکسڵە و جۆری تۆڕی نەوەی چوارەم تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتزە و جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەم تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، ڕووناکی تاوەکو 800 نێتە

 

بە پارێزەری شووشەیی ڕوونمای Gorilla Glass 5 پارێزگاری لە ڕوونماکەی دەکرێت، هەروەها بڕوانامەی IP67 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز (قووڵی 1 مەتر بۆ ماوەی 30 خوولەک)

 

 

 

کامێرای سەرەکی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە بە تایبەتمەندی Optical Image Stabilization (OIS) و کامێرای گۆشە فراوانی ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە و دوو کامێرا بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ و قووڵی لە خۆ دەگرێت

 

 

پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و بارگاوی کەرەوەی 15 وات لە نێو پاکەتەکەیدا بوونی دەبێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 25 وات دەکات

 

جۆری تۆڕی نەوەی چوارەم چیپسێتی سناپدراگۆن 720G لەسەر جێگیر کراوە و جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەم چیپسێتی سناپدراگۆن 750G لەسەر جێگیر کراوە، جۆری تۆڕی نەوەی چوارەم بە ڕامی 4 گێگابایت و 6 گێگابایت و 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت، جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەم تەنها بژاردەی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت بۆی بەردەستە، هەروەها بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایتە

 

 

ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 3.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرایەکی سێڵفی بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت کە لە شێوەی چاڵی ڕوونمایە، هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا جێگیر کراوە

 

چەند تایبەتمەندییەکی فرە میدیا لە خۆ دەگرێت بۆ نموونە دەرچەی هێدفۆن جاک و بڵندگۆی Stereo، بڵندگۆکان پشتگیری لە تایبەتمەندی Dolby Atmos دەکەن و مۆدێکی نوێ زیاد کراوە بە ناوی “Dolby Atmos for gaming” کە تایبەتمەندییەکەیە تایبەت بە یاری کردن

 

 

هەردوو جۆرەکە بەمزووانە بەردەست دەبن بە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی و شین و وەنەوشەیی، نرخی جۆری تۆڕی نەوەی چوارەم لە 350 یۆرۆوە دەست پێ دەکات و نرخی جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەم 430 یۆرۆوە دەست پێ دەکات

 

Samsung Galaxy A72

 

مۆبایلی گالەکسی A72 قەبارەیەکی گەورەتر لە خۆ دەگرێت بە قەبارەی ڕوونمای 6.7 ئینج و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و کێشی 203 گرامە

 

جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەم لە مۆبایلەکە بەردەست نییە، مانای وایە بە هەمان شێوەی جۆری تۆڕی نەوەی چوارەمی مۆبایلی گالەکسی A52 چیپسێتی سناپدراگۆن 720G لە خۆ دەگرێت

 

 

 

ڕوونماکەی لە جۆری Super AMOLEDـە بە ڕوونی +1080 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز، وە ڕووناکی ڕوونماکە تاوەکو 800 نێت بەرز دەبێتەوە، هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا لە خۆ دەگرێت و کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ

 

کامێرای سەرەکی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای دووەمیان ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە بۆ گۆشە فراوان و 5 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ، هەروەها کامێرای نوێی تێلەفۆتۆ لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ بۆ 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ

 

 

بڕوانامەی IP67 هەیە، وەکو جۆرەکەی دیکە Bluetooth پێشکەوتوو لە خۆ دەگرێت کە توانای هەیە لە یەک کاتدا دوو بیستۆک پەیوەست بکات، هەروەها دەرچەی هێدفۆن جاک و بڵندگۆی Stereo لە خۆ دەگرێت

 

ڕوونمایەکی گەورەتر و پاترییەکی قەبارە گەورەتر پێویستی بە بارگاوی کەرەوەی خێرا دەبێت و مۆبایلەکە پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 25 وات دەکات

 

ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 3.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە و 3 وەشانی ئەندرۆید و 4 ساڵ وەشانی ئاسایشی مانگانەی پێ دەگات

 

 

بەمزووانە مۆبایلەکە بە نرخی 450 یۆرۆ بەردەست دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت دواتر ئاشکرا دەکرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3vxN3kZ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە