بە فەرمی وادەی نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی وەن پڵەس 9 ڕاگەیاندرا

 

 

بە فەرمی وەن پڵەس وادەی نمایش کردنی مۆبایلی داهاتووی خۆی ڕاگەیاند، زنجیرەی وەن پڵەس 9 لە ڕۆژی 23 مانگ لە کاتژمێر 6 ئێوارە لە بۆنەیەکدا نمایش دەکرێت، هەروەها بە فەرمی وەن پڵەس هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای سویدی و هاوێنە درووستکەری Hasselblad ڕاگەیاند بۆ باشتر کردنی ‘سیستەمی کامێرای مۆبایلەکە’

 

دەنگۆکان دەڵێن مۆبایلەکە خاوەن ڕوونما بە ڕوونی 1440 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز دەبێت، هەروەها پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 45 وات دەکات و پشتیگری لە بارگاوی پێچەوانە دەکات بۆ بارگاوی کردنەوەی ئامێری زیرەکی دیکە، هەروەها ئاماژە بە دەستەواژەی ‘زنجیرە’ گوزارشت لەوە دەکات زنجیرەیەکە زێدەترە لە 1 مۆبایل، هەروەها پشت ڕاستی کردۆتەوە کە پشتگیری لە تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکات، هەرچەندە شتێکی نوێ نییە

 

دەربارەی هاوبەشی کردن لەگەڵ کۆمپانیای هاوێنە درووستکەری Hasselblad زانیاری زۆر ورد نییە، بەڵام هەردوو کۆمپانیاکە ڕێک کەوتوون لەسەر ‘درووست کردنی لێنز و هاوبەشی لە درووست کردنی کامێرا لە سێ ساڵی داهاتووی مۆبایلە ئاست بەرزەکانی وەن پڵەس’، هەروەها ئەمە بە زنجیرەی وەن پڵەس 9 دەست پێ دەکات و کار لەسەر ‘ڕەنگ’ دەکەن بە زۆری لەم نەوەیەدا



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/38kf0mx
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە