ئەمڕۆ media Techmaniacs چەند وێنەیەکی لە بەشی ڕێکخستنەکانی مۆبایلی وەن پڵەس 9 پرۆ بڵاو کردەوە، چەند تایبەتمەندییەکی ئاشکرا کردووە کە پێشووتر ئاشکرا نەکراوە، بە پێی وێنەکان بێت مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری Fluid Amoledـی چەماوە لە خۆ دەگرێت بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، هەروەها کار بە ڕووکاری Oxygen OS 11 لەسەر بنەچەکراو ئەندرۆید 11 دەکات، کامێراکەی پشتگیری لە تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K و 120 وێنە لە چرکەیەکدا یاخوود بە ڕوونی 8K و 30 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار دەکات، هەروەها کار بە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 دەکات و بە بیرگەی128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت
وەن پڵەس 9 پرۆ 4 کامێرا لە بەشی دواوەیدا لە خۆ دەگرێت، دوو کامێرایان لە جۆری سەرەکییە بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ و 50 مێگاپێکسڵ، هەروەها کامێرایەکی 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ، هەروەها هاوێنەی کامێرای سەرەکی لە لایەن کۆمپانیای Hasselbladـەوە بەرهەم هاتووە، هەروەها ڕوونماکەی تەکنەلۆژیای LTPOـی کۆمپانیای سامسۆنگی تێدا بەکار هاتووە کە سوودی بۆ خێراتر وەڵامدانەوەی پێکسڵەکان و زیاتریشەوە هەیە
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3b1xn16
via IFTTT