بە فەرمی هەردوو مۆبایلی وەن پڵەس 9 و وەن پڵەس 9 پرۆ بە کامێرای Hasselblad، ڕوونمای 120 هێرتز، بارگاوی کەرەوەی خێراتر نمایش کرا

 

 

وەن پڵەس چەند هەفتەیەک پێش ئێستا هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Hasselblad بە بڕی 150 ملیۆن دۆلار ڕاگەیاند بۆ درووست کردنی هاوێنە، ئێستا لەسەر نوێترین مۆبایلەکانی وەن پڵەس بە چیپسێتی سناپدراگۆن 888ـەوە جێگیر کراوە

 

وەن پڵەس 9 پرۆ Fluid Display 2.0 و بارگاوی کەرەوەی بێتەلی 50 واتی لە خۆ دەگرێت، هەروەها هەستەوەری Sony IMX789 بۆ کامێرای سەرەکی لە خۆ دەگرێت

 

OnePlus 9 Pro

 

هەستەوەری Hasselblad سەرنجی زۆری لەسەر جۆری پرۆیە بە سەرنج خستنە سەر ڕەنگ لەسەر وێنەکان

 

 

 

کامێرای سەرەکی هەستەوەری Sony IMX789 لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ، نوێترین تەکنەلۆژیای کامێرای تێدا بەکار هێنراوە بۆ نموونە دووانە ISO ڕەسەن،Overlap HDR (DOL-HDR)، 2×2 on-chip lens (OCL) و OIS بە دڵنیاییەوە

 

 

هەستەوەری سەرەکی توانای چرکاندنی وێنەی لە 12-bit RAW هەیە، هەروەها دۆخی Hasselblad Pro لە ئەپی کامێرا لە خۆ دەگرێت بۆ وێنە گرتن بە ڕەنگی تێرتر و جوانتر، هەروەها توانای هەیە بە ڕوونی 8K و 30 وێنە لە چرکەیەکدا و ڕوونی 4K و 120 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات، هەروەها کامێرایەکی 2 مێگاپێکسڵی بۆ وێنەی ڕەش و سپی لە خۆ دەگرێت

 

 

 

کامێرای گۆشە فراوانیش بە هەمان شێوە هەستەوەری کۆمپانیای سۆنی تێدا بەکار هاتووە، IMX766 بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ، هەروەها کامێرایەکی بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ بۆ تێلەفۆتۆ بۆ 3.3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ

 

تایبەتمەندی نوێی Fluid Display 2.0 لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕوونمای قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری Amoled بە تەکنیکی LTPO دێت کە وەن پڵەس بەڵێن دەدات 50% کەمتر وزە بە فیڕۆ بدات، هەروەها توانای هەیە تێکڕای نوێ بوونەوە لە نێوان 1 بۆ 120 هێرتز ڕێک بخات

 

ڕوونی +1440 پێکسڵە و پانێڵی E4ـی کۆمپانیای سامسۆنگی لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها پلەی +A بەدەست هێناوە لە ماڵپەڕی Display Mate بۆ تاقیکردنەوەی ڕوونما کە باشترین پلەی ماڵپەڕەکەیە، هەروەها ڕووناکی تاوەکو 1,300 نێت بەرز دەبێتەوە

 

 

هەروەها تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی بریتییە لە 240 هێرتز

 

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لە خۆ دەگرێت و جۆری بیرگەکەی لە جۆری UFS 3.1ـە و ڕامی لە جۆری LPDDR5ـە، هەروەها سیستەمی ساردکەرەوەی باشتر کراوە

 

بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و 12 گێگابایت بەردەست دەخرێت

 

 

 

لەگەڵ ڕوونمای نوێ، پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرای بێتەل بە هێزی 50 وات دەکات، کە توانای هەیە تەواوی پاتری مۆبایلەکە لە ماوەی 43 خوولەکدا بارگاوی بکاتەوە، پاتری مۆبایلەکە قەبارەی 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێرە، هەروەها پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە وایەر بە هێزی 65 وات دەکات

 

هەروەها بڕوانامەی IP68 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز، چوارچێوەیەکی ئەلەمنیۆم لە نێوان هەردوو چینی ڕوونماکە کە شووشەیی Gorilla Glass و خودی ڕوونماکە خۆیەتی لە خۆ دەگرێت

 

 

 

OnePlus 9

 

وەن پڵەس 9 هاوشێوەی جۆری پرۆ هەستەوەرەکانی لە لایەن Hasselbladـەوە بەرهەم هاتووە، بەڵام هەستەوەری IMX689 بە ڕووی 48 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای سەرەکی تێدا بەکار هێنراوە

 

 

 

تایبەتمەندی OIS لە خۆ ناگرێت، بەڵام توانای هەیە بە ڕوونی 8K و 30 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات، هەروەها توانای نییە بە ڕوونی 4K و 120 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات

 

کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە، هەروەها کامێرایەکی 2 مێگاپێکسڵی بۆ وێنەی ڕەش و سپی لە خۆ دەگرێت، گەورەترین لەدەستدان بەراورد بە جۆری پرۆ بریتییە لە کامێرای تێلەفۆتۆ کە جۆری ئاسایی لە خۆی ناگرێت

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.55 ئینجی تەخت لە خۆ دەگرێت بە نەوەی یەکەمی Fluid Display، واتە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە بەڵام خۆکار ناگۆڕێت، ڕوونی +1080 پێکسڵە و ڕووناکی 1,100 نێتە و بڕوانامەی HDR10 هەیە

 

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لە خۆ دەگرێت و بیرگەکەی لە جۆری UFS 3.1ـە و ڕامەکەی لە جۆری LPDDR5ـە، هەروەها سیستەمی نوێی ساردکەرەوە لە خۆ دەگرێت، هەروەها بە هەمان بژاردەی بیرگە و ڕامی جۆری پرۆ بەردەست دەخرێت

 

هەروەها پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات، هەروەها هەردوو مۆدێلەکەی وەن پڵەس دووانە بڵندگۆی Stereo لە خۆ دەگرێت و کامێرای سێڵفیان ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە

 

 

 

هەروەها نرخی زنجیرەکە لە ئەمریکا بۆ وەن پڵەس 9 بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 729 دۆلار و 829 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت، وەن پڵەس 9 پرۆ نرخی 969 دۆلارە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و 1,069 دۆلارە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cg0AG4
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە