بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای وەن پڵەس Pete Lau ڕایگەیاند زنجیرە مۆبایلی وەن پڵەس 9 بە دوو ساڵی گرنتییەوە بەردەست دەخرێت بە شێوەیەکی فەرمی، لە جیاتی ستانداردی پیشەسازی 1 ساڵ گرنتی، هەندێک ناوچە بۆ نموونە یەکێتی ئەوروپا بۆ هەموو ئامێرێکی ئەلیکترۆنی 2 ساڵ گرتنییان هەیە، بەڵام بۆ زۆرینەی جیهان و بە شێوەیەکی ستاندارد 1 ساڵ گرنتی هەیە
کۆمپانیاکە ڕاپرسییەکی لە تۆڕی Weibo ئەنجام دا و زۆرینەی ڕای خەڵکی وابوو کە مۆبایلی فلاگشیپ تاوەکو 2 ساڵ ناگۆڕن و بەرزی بکەنەوە بۆ مۆدێلێکی دیکە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کۆمپانیاکە بڕیار بدات 2 ساڵی گرنتی لەگەڵ زنجیرەی وەن پڵەس 9 بەردەست بخات و لەم دوو ساڵەدا هەر کێشەیەکی ڕەقەکاڵا هەبێت لە مۆبایلەکە بە خۆڕایی بۆ بەکارهێنەر باش دەکرێتەوە
لە لایەنی نەرمەواڵەوە، وەن پڵەس چەند ساڵێکە بۆ مۆبایلە ئاست بەرزەکانی پەیوەستە بەوەی 2 وەشانی ئەندرۆید و 3 ساڵ وەشانی ئاسایشی مانگانەیان بۆ ڕەوانە بکات، واتە ئەگەر بە شێوەی پێشووتر بێت زنجیرە مۆبایلی وەن پڵەس 9 تاوەکو ساڵی 2023 بە شێوەیەکی تەواوەتی پشتگیری لێ دەکرێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/38GZ8dS
via IFTTT