ڕیەلمی نەوەیەکی نوێ لە مۆبایلە ئاست ناوەندەکانی نمایش دەکات کە ڕیەلمی 8 و ڕیەلمی 8 پرۆن، بەرزکردنەوەی تایبەتمەندی لە چاو نەوەی پێش خۆی دەبینرێت، ڕیەلمی 8 پرۆ هەفتەی داهاتوو لە ئەوروپا بەردەست دەبێت هەروەها لە هیندستانیش، بەڵام جۆری ئاسایی تەنها وتراوە لە هیندستان بەردەست دەبێت و لە ئێستادا هیچ باس لە بەردەست خستنی لە ئەوروپا نەکرا
Realme 8 Pro
ڕیەلمی 8 پرۆ گەورەترین گۆڕانکاری بریتییە لە کامێرا، کامێرای سەرەکی 108 مێگاپێکسڵە بەراورد بە نەوەی پێشووی خۆی کە ڕیەلمی 7 پرۆیە پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینیوە
بەڵام هەندێک تایبەتمەندی زۆر نا پەسەند دەبینرێت، بۆ نموونە هەردوو مۆبایلی ڕیەلمی 6 پرۆ و ڕیەلمی 7 پرۆ چیپسێتی سناپدراگۆن 720G لەسەر جێگیر کرابوو، ئێستاش ڕیەلمی 8 پرۆ بەهەمان شێوە هەمان چیپسێتی لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها ڕیەلمی 8 و 8 پرۆ یەکەمین مۆبایل دەبن لە دەرەوەی چین وەشانی دووەمی ڕووکاری بەکارهێنەری ڕیەلمی لەسەر جێگیر بکرێت لە دەرەوەی پاکەت
هەروەها بژاردەی بیرگە و ڕام وەک یەکن بەراورد نەوەی پێش خۆی، بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت بەردەستە، بەڵام خۆشبەختانە مۆبایلە نوێیەکان دەرچەی microSD لە خۆ دەگرن کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە قەبارەی بیرگەکەت گەورەتر بکەیت، دووانە سیم کارد لە خۆ دەگرێت لەگەڵ تۆڕی نەوەی چوارەم
بە ڕێکی یەک هۆکار هەیە بۆ کڕینی ڕیەلمی 8 پرۆ، ئەویش بریتییە لە هەستەوەری Samsung HM2ـی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵی، بە 9-in-1 binning ( دوا وێنە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ دەبێت) هەروەها هەستەوەرێکی گەورەیە کە 1/1.52ـە و کرانەوەی بریتییە لە f/1.9، کە سوودی زۆری دەبێت بۆ وێنە چرکاندن لە جێگا ڕووناکی کەمەکان
هەروەها ئەم هەستەوەرە بە شێوەیکی ڕەسەن پشتگیری لە 3 هێندە نزیککردنەوە دەکات، لەبەر ئەوەی تەنها 12 مێگاپێکسڵی هەستەوەری تەواو بەکار هاتووە، مۆبایلەکە توانای تەواوی هەیە بۆ ئەوەی هەشت چوارچێوە بپێوێ و تێکەڵیان بکات بە یەک وێنەی کۆتایی
هەروەها کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە و دوو کامێرا بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت بۆ ماکرۆ و وێنەی ڕەش و سپی، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە
ئەگەر لە بارەی پێشەوە قسە بکەین، ڕوونمایەکی قەبارە 6.4 ئینجی لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 180 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 1,000 نێت لە خۆ دەگرێت
لەگەڵ ئەوەشدا، پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت کە ڕیەلمی بەڵێن دەدات بەرگەی 20 کاتژمێر کار پێ کردنی یوتیوب و 8 کاتژمێر یاری کردن بە شێوەی نەپچڕاو بگرێت، هەروەها پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 50 وات دەکات کە توانای هەیە لە 17 خوولەکدا نیوەی پاترییەکە و لە 30 خوولەکی دیکەدا نیوەکەی دیکەی پڕ بکات
بۆ زانیاری لەسەر نرخ و کاتی بەردەست بوون لەگەڵمان بە تاوەکو خوارەوە
Realme 8
ڕیەلمی 8 ڕوونمایەکی قەبارە 6.4 ئینجی لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 1,000 نێت و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 180 هێرتز لە خۆ دەگرێت، واتە هاوشێوەی جۆری پرۆ
هەروەها چیپسێتی MediaTek Helio G95 لە خۆ دەگرێت، کە هەمان چیپسێتی بوو لەسەر ڕیەلمی 7 جێگیر کرابوو و هیچ نوێ کردنەوەیەک نەکراوە
هەروەها وەک کامێرا، ڕوونی کامێرای سەرەکی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان 8 مێگاپێکسڵە، هەروەها دوو کامێرا بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ و وێنەی ڕەش و سپی لە خۆ دەگرێت، بەڵام بەداخەوە ناتوانێت ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K تۆمار بکات و ئەمە تەنها لە توانای جۆری پرۆدایە
پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 30 وات دەکات، توانای هەیە لە ماوەی 26 خوولەکدا نیوەی پاترییەکە و لە ماوەی 65 خوولەکدا تەواوی پاتری مۆبایلەکە بارگاوی بکاتەوە، وە لێرەدا هەندێک شتی پێکەنیناویمان هەیە، ڕیەلمی بەڵێنی داوە جۆری ئاسایی بەرگەی 23 کاتژمێر کار پێ کردنی یوتیوب و 10 کاتژمێر یاری کردن بگرێت، لە کاتێکدا جۆری پرۆ بەرگەی 20 کاتژمێر کار پێ کردنی یوتیوب و 8 کاتژمێر کار پێ کردنی یاری دەگرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە قەبارەی چیپسێتەکەی میدیاتێک 12 نانۆمەترە، بەڵام ئەوەی کواڵکۆم 8 نانۆمەترییە
بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و 6 گێگابایت و 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت، هەروەها پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی microSD دەکات
هەروەها یەکێک لە باشییەکانی دیکە بریتییە لەوەی ڕوونماکەی گۆڕاوە بۆ Amoled، کە ڕێگەی داوە هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا جێگیر بکرێت
نرخ و بەردەست بوون
وەک دەزانین هیچ باسێک لە بەردەست خستنی مۆبایلی ڕیەلمی 8 لە ئێستادا بۆ ئەوروپا نەکراوە، بۆیە لێرەدا نرخی بۆ هیندستان ئاشکرا کرا کە بە نزیک کراوەی بریتی دەبێت لە 206 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت، 220 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت، 234 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت
هەروەها جۆری پرۆ هەفتەی داهاتوو بە نرخی 279 یۆرۆ (330 دۆلار) لە ئەوروپا بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2QrHWTg
via IFTTT