تایبەتمەندییەکانی چیپسێتی سناپدراگۆن 775 ئاست ناوەند دزەی پێ کرا و زۆر نایاب دەبێت

 

 

کواڵکۆم بازاڕێکی زەبەلاحی لە نێو مۆبایلە زیرەکەکاندا داگیر کردووە بە دابین کردنی چیپسێت بۆ زۆرینەی کۆمپانیاکانی مۆبایلی زیرەک کە کار بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید دەکەن، ئەوەش بە بژاردەی چیپسێتەکانی لە ئاستی نزمەوە تاوەکو ئاستی بەرز، هەروەها بۆ نموونە چیپسێتی سناپدراگۆن 765G ئاست بەرزێکی تەواو نییە و ئاست ناوەندیش نییە، بە چیپسێتێکی ئاست ناوەندی نزیک ئاست بەرز دادەنرێت، ئەمساڵ کواڵکۆم بەنیازە وەشانە باشتر کراوەکەی چیپسێتەکە کە سناپدراگۆن 765/765Gـیە بڵاو بکاتەوە بە تایبەتمەندی نایابەوە

 

 

تایبەتمەندییەکانی چیپسێتەکە لە کەناڵێکی تێلەگرام دەرکەوتووە و بە پێی دەرکەوتنەکە بێت چیپسێتە نوێیەکە قەبارەی 5 نانۆمەتر دەبێت و CPUـی جۆری زنجیرەی Kryo لە نەوەی شەشەمی هەشت ناووکی لەسەر جێگیر دەکرێت، هەروەها پشتگیری جۆری ڕامی LPDDR5 دەکات بە خێرایی 3200 MHz و پشتیگری لە جۆری بیرگەی UFS 3.1 دەکات

 

هەروەها وەک کامێرا ISPـی Spectra 570 لەسەر جێگیر کراوە کە توانای دەبێت بە ڕوونی 4K و 60 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات و کار بە سێ کامێرا بە ڕوونییەکانی 28+28+28 مێگاپێکسڵ بکات، هەروەها کار بە دوو کامێرا بکات بە ڕوونی 64+20 مێگاپێکسڵ بە 30 وێنە لە چرکەیەکدا

 

هەروەها پشتگیری لە تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکات بە mmWave 5Gـەوە و پشتگیری لە دووانە 5G دەکات، هەروەها پشتگیری لە چیپی دەنگی WCD9380 و WCD9385 دەکات، هەتا وەکو ئێستا کواڵکۆم کاتی نمایش کردنی ئەم چیپسێتەی دیاری نەکردووە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3eeLMZV
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە