بە فەرمی مایکرۆسۆفت مامەڵە 7.5 ملیار دۆلارییەکەی بۆ کڕینی Bethesda تەواو دەکات، بەڵێنی یاری تایبەت دەدات بۆ ئێکس بۆکس و کۆمپیوتەر

 

 

مایکرۆسۆفت بە بڕی 7.5 ملیار دۆلار ماوەیەک پێش ئێستا کۆمپانیای ZeniMax Media کڕی، کە خاوەنی ستۆدیۆی Bethesda Softworksـە و یارییە بەناوبانگەکانی Doom و Fallout درووست دەکات، ئێستا مایکرۆسۆفت بە تەواوەتی مامەڵەکەی کۆتایی پێ هێنا و بووە فەرمی، ئەمە بە تەنها دوای ڕۆژێک دێت لە پەسەندکردنی ئەم مامەڵەیە لە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە، ئێستا ستۆدیۆکانی لایەنی یەکەمی ئێکس بۆکس بووە 23 ستۆدیۆ

 

سەرۆکی گەیمینگی مایکرۆسۆفت دەڵێت ”ئەمە هەنگاوی داهاتوومانە لە بنیاتنانی تیمی ستۆدیۆی لایەنی یەکەم، بۆ کۆمەڵگەکەمان(مەبەستی ئێکس بۆکسە)“، هەروەها لەگەڵ کڕینی تیمی Bethesda نایاب، دەبێت گەیمەران بزانن کۆنسۆڵەکانی ئێکس بۆکس و کۆمپیوتەر و ئێکس بۆکس گەیم پاس باشترین شوێنن کە ئەزموونی یارییەکانی Bethesda تێدا بکرێت و لە داهاتوودا یاری تایبەت بە کۆمپیوتەر و ئێکس بۆکس بڵاو دەکرێتەوە

 

ئەم مامەڵەیە ستۆدیۆ لاوەکییەکانی Bethesdaـش دەگرێتەوە و ئێستا ژمارەی ستۆدیۆکانی مایکرۆسۆفت بەرز بۆتەوە بۆ 23 ستۆدیۆ لە کاتێکی هی پلەیستەیشن 13 ستۆدیۆی هەیە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cedDGV
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە