بە فەرمی لە ڕۆژی 29 ئەم مانگەدا نەوەیەکی نوێی مۆبایل لە زنجیرەی Mi Mix کۆمپانیای شاومی نمایش دەکرێت

 

 

کۆمپانیای شاومی ڕۆژی 29 ئەم مانگەی دیاری کردووە بۆ نمایش کردنی نوێترین بەرهەمەکانی خۆی بۆ ساڵی 2021، لە دوو شوێنی جیا بۆنەکە بەڕێوە دەچێت کە یەکێکیان لە چین دەبێت و ئەویتریان بۆ جیهانی(گڵۆباڵ) دەبێت، کۆمپانیاکە پشت ڕاستی کردۆتەوە کە لە بۆنەکەدا مۆبایلەکانی Mi 11 Pro و Mi 11 Ultra و لاپتۆپی Mi Notebook Pro laptop نمایش دەکات

 

لەگەڵ ئەوەی کە پێشبینی دەکرا کە کۆمپانیاکە نەوەیەکی نوێ لە زنجیرەی Mi Mix ڕابگەیەنێت، ئێستا پشت ڕاستی کردۆتەوە، کۆمپانیاکە پشت ڕاستی کردەوە لە بۆنەی 29 ئەم مانگەدا لە چین نەوەیەکی نوێ لە زنجیرەی Mi Mix نمایش دەکات، بەڵام هیچ زانیارییەکی تری پەیوەست بەم مۆبایلەکەوە ئاشکرا نەکرد

 

 

ئەگەر ئەم چەند ڕاپۆرتەی لەم دواییەدا بڵاو کرایەوە ڕاست بێت، ئەم نەوەیەی زنجیرەکە یەکەمین مۆبایلی شاومی دەبێت کە چەماوە بێت، هەرچەندە هیچ زانیارییەک نییە سەبارەت بەم مۆبایلە چەماوە، بەڵام لە ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییەدا ئاماژە بەوە کرا دیزاینی مۆبایلەکە هاوشێوەی مۆبایلی چەماوەی Galaxy Z Fold2 دەبێت، واتە بەرەو ناوەوە دەچەمێتەوە

 

 

 

بە پێی وتەی ڕاپۆرتەکانی پێشووتر بێت، مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 7 ئینج لە خۆ دەگرێت و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز دەبێت و سێ کامێرا لە دواوەیدا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 108 مێگاپێکسڵ دەبێت و چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر دەکرێت و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Psy37y
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە