کاتژمێری زیرەکی وەن پڵەس ڕاگەیاندنێکی پێشوەختەی بۆ کرا پێش نمایش کردنی فەرمی لە ڕۆژی 23 ئەم مانگە

 

 

کاتژمێری زیرەکی وەن پڵەس کە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوان دەکرێت نمایش بکرێت، ڕاگەیاندنێکی پێشوەختەی لە لایەن یوتیوبەر Unbox Therapy، دیزاینی تەواوەتی کاتژمێرەکە ڕاگەیاندرا، وێنەکە سیستەمە وەگەڕخەرە نوێیەکە نیشان دەدات پاش ئەوەی بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای وەن پڵەس ڕایگەیاند کاتژمێرەکە کار بە سیستەمی وەگەڕخەری Wear OS کۆمپانیای گووگڵ ناکات

 

ستایلەکەی لە سیستەمی وەگەڕخەری RTOS دەکات و لە بڵاو کراوەیەکی بەڕێوبەری جێبەجێکاردا ڕاگەیاندووە بە ‘پەیوەندییەکی بێ گرێ’ بە مۆبایلەکانی وەن پڵەس، بیستۆکەکان، تەلەڤزیۆنەکان دەبەسترێتەوە، هەروەها ڕەچاوی خاڵێکی هەرزان دەکات

 

دزەپێکەر Ishan Agarwal ڕایگەیاند کە کاتژمێرە زیرەکەکە بە قەبارەی 46mm بەردەست دەخرێت و بە بڕوانامەی IP68 دژە ئاو و خۆڵ و تۆزە، هەروەها تایبەتمەندی بارگاوی کەرەوەی سیستەمی Warp Charge کار دەکات، هەروەها 4 گێگابایت بیرگە لە خۆ دەگرێت و دەتوانیت بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ تەماشای ئاگانامەکان بکەیت

 

هەروەها دزەپێکەرەکە دەڵێت کاتژمێرەکە چاودێری قەلەقی، خەو، ئۆکسجینی ناو خوێن، ڕێژەی دڵ، و زیاتریش دەکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3twV6MY
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە