ئاگاداربە لە کڕینی مۆبایلی گالەکسی ئێس 21 ئەڵترا، چوونکە لەوانەیە چاککردنەوەی پارچەکانی ئامێرەکە زۆر سەخت بێت!

 

 

باشترین مۆبایلی سامسۆنگ بۆ ئەم نیوەیە کە مۆبایلی گالەکسی ئێس 21 ئەڵترایە، باش بوونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی کە گالەکسی ئێس 20 ئەڵترا و چەند کێشەیەکی ڕەقەکاڵا و نەرمەواڵەی تێدا بە دی کرا، یەکێک لە زیادکراوە هەرە گرنگەکانی نەوەی نوێی زنجیرەی ئێس بریتی بوو لە پشتگیری کردنی پێنووسی زیرەک، لەگەڵ ئەوەشدا ماڵپەڕی iFixit ئێستا ناوەوەی مۆبایلەکەمان پیشان دەدات و باس لە چاککردنەوەی پارچەکانی ئامێرەکە دەکات، بە داخەوە بە بێ هیوایانە لێی دەڕوانێت

 

بە پێی وتەی iFixit بێت سامسۆنگ ڕێژەیەکی زۆر لە کەتیرەی بەکار هێناوە لە پێوە لکاندنی کامێرا گەورەکەی مۆبایلەکە بە ناوەوەی مۆبایلەکەوە، لەبەر ئەوە لە کاتی خراپ بوونی، پێدەچێت چاککردنەوەی زۆر سەخت بێت، هەروەها لە بەشی ناوەوە خۆشبەختانە پۆزەتیڤانەیە، بە ڕێک و پێک کردنەوەی پارچەکان کە گۆڕینیان ئاسانترێکە، وەک هەستەوەری پەنجەمۆری گەورە و تێکەڵ کردنی کەمێکی کامێراکان

 

 

بەداخەوە سامسۆنگ کەمێک هەنگاوێکی سەیری ناوە بەراورد بە هەردوو مۆبایلی گالەکسی ئێس 21 و گالەکسی ئێس 21 پڵەس، کەیبڵی ڕوونمای مۆبایلەکە modular نییە، واتە لە کاتی گۆڕینی ڕوونمای مۆبایلەکە زۆر مەترسیدار تر دەبێت و نرخێکی زیاتری پێویست دەبێت

 

 

بە کۆی گشتی، گالەکسی ئێس 21 ئەڵترا تەنها توانیویەتی 3 خاڵ لە کۆی 10 خاڵ لە پێگەی iFixit بەدەست بهێنێت، کە بەراورد بە جۆری ئاسایی گالەکسی ئێس 21 توانیویەتی خاڵێکی کەمتر بەدەست بهێنێت، ئەمە بە ڕاستی جێی سەرسوڕمان نییە، ئەوە نیشان دەدات کە سەرەڕای بەرز کردنەوەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە لە هەندێک لایەنەوە، هێشتا هەندێک بەشی مۆبایلەکە خاڵی لاوازی هەیە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3ldVoWi
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە