گالەکسی ئێس 21 ئەڵترا بەرامبەر ئۆپۆ Find X3 Pro: بەراورد کردنی تایبەتمەندییەکان

 

 

ئەگەر بتەوێت باشترین مۆبایلی ئەندرۆید لە ئێستادا بەدەست بهێنیت، بێگوومان هەردوو مۆبایلی گالەکسی ئێس 21 ئەڵترا و ئۆپۆ Find X3 Pro دوو باشترین مۆبایلەکانی ئەندرۆیدن لە ئێستادا، ئێستا بەروارد کارییەک لە نێوان ئەم دوو مۆبایلەدا ئەنجام دەدەین بە پێی تایبەتمەندییەکانیان

 

• دیزاین

 

لەبەر ئەوەی هەردوو مۆبایلەکە فلاگشیپن، هەردوو مۆبایلەکە دیزاینێکی جوانیان هەیە، لەگەڵ مۆبایلی Oppo Find X3 Pro زێدەتر دیزاینێکی باریکتر و سوکترت دەست دەکەوێت، هەر چەندە دیزاین دەکەوێتە سەر ڕای کەسی، بەڵام گالەکسی ئێس 21 ئەڵترا بۆ شکان پێدەچێت بژاردەیەکی باشتر بێت بەهۆی پارێزەری شووشەیی Gorilla Glass 7 لە پێش و دواوەیدا، هەروەها هەردوو مۆبایلەکە خاوەن بڕوانامەی IP68ـن(بەرگەی ئاو دەگرن لە قووڵی 1.5 مەتر بۆ ماوەی 30 خوولەک)، هەروەها زۆر قورسە بزانین کام ڕوونمای مۆبایلەیان باشترینە، نەک هەر تەنها لەبەر ئەوەی تایبەتمەندییەکانیان وەکو یەکە، بەڵکوو تاوەکو ئێستا پێداچوونەوەیەکی تەواوەتی بۆ نەکراوە، چوونکە تەنها دوو ڕۆژ پێش ئێستا نمایش کرا، بەڵام بە ڕای کەسی ئێمە هەمیشە ڕوونمای سامسۆنگ باشترینەکانن، بۆ نموونە پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی S Pen دەکات، تەکنیکی Ultrasonic سێ دووری بۆ پەنجەمۆر لە خۆ دەگرێت کە باشترێکە لە ڕووی خێرایی و باشترییەوە

 

 

• تایبەتمەندییەکان و نەرمەواڵە

 

هەردوو مۆبایلەکە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە، بەڵام بۆ زۆرینەی وڵاتان گالەکسی ئێس 21 ئەڵترا بە چیپسێتی Exynos 2100ـەوە بەردەست دەخرێت، کە لە تاقیکردنەوەکاندا کەمێک بێ تواناتر دەردەکەوێت لە چیپسێتی سناپدراگۆن 888، ئۆپۆ Find X3 Pro بە بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەخرێت، لە کاتێکدا جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەمی مۆبایلی گالەکسی ئێس 21 ئەڵترا بە بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بەردەست دەخرێت، کەواتە وەک ڕەقەکاڵا گالەکسی ئێس 21 ئەڵترا باشترێکە، هەروەها وەک نەرمەواڵە گالەکسی ئێس 21 ئەڵترا، 4 ساڵ نوێ کردنەوەی ئاسایشی مانگانەی پێ دەگات و 3 ساڵ نوێ کردنەوەی ئەندرۆیدی پێ دەگات، لە کاتێکدا ئەگەر وەک پێشووتر بێت ئۆپۆ کەمتر نوێ کردنەوە ڕەوانە دەکات

 

 

• کامێرا

 

لەسەر کاغەز، ئۆپۆ کامێرایەکی سەرنجڕاکێشتر پێشکەش دەکات، بە دوو کامێرای ڕوونی 50 مێگاپێکسڵی کە سەرەکی و جۆری گۆشە فراوانە، ئۆپۆ کامێرای microlens لە خۆ دەگرێت بە 60 هێندە نزیککردنەوە، هەروەها 2 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ، هەروەها لەگەڵ کامێرای گالەکسی ئێس 21 ئەڵترا، کامێرای سەرەکی 108 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرایەکی دوور بینی بە ڕوونی 10 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت بۆ 10 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ، لەگەڵ 10 مێگاپێکسڵ بۆ تێلەفۆتۆ، لەگەڵ کامێرایەکی 12 مێگاپێکسڵی بۆ گۆشە فراوان، گالەکسی ئێس 21 ئەڵترا پێدەچێت باشتر بێت لە نزیککردنەوەی وێنە ئاساییەکان، هەروەها مۆبایلی Oppo Find X3 Pro باشترە بۆ وێنەی ماکرۆ، بۆ تاقیکردنەوەی تەواوەتی، دەبێت مۆبایلی Oppo Find X3 بە تاقیکردنەوەی کامێرادا تێپەڕ بێت بۆ ئەنجامی کۆتایی

 

• پاتری

 

گالەکسی ئێس 21 ئەڵترا پاترییەکی قەبارە گەورەتر لە خۆ دەگرێت کە قەبارەی 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرە، بەڵام ئۆپۆ Find X3 Pro پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێراتر دەکات کە هێزی 65 واتە بە وایەر و هێزی 30 واتە بۆ بارگاوی کەرەوەی بێتەل

 

• نرخ

 

لە ڕاستیدا هەردوو مۆبایلەکە هەمان نرخیان هەیە بۆ بازاڕی جیهانی: 1150 یۆرۆ( 1199 دۆلار بۆ وەشانی ئەمریکی گالەکسی ئێس 21 ئەڵترا)، هێشتا زووە بۆ دیاری کردنی براوەیەکی ڕاستەقینە، بۆ نموونە گالەکسی ئێس 21 ئەڵترا پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی S Pen، پاترییەکی گەورەتر، نزیککردنەوەی باشتر، هەروەها Oppo Find X3 Pro وێنەیەکی نایابی ڕوونما، خێراتر بارگاوی کردنەوە لە خۆ دەگرێت، ئێستا تۆ کامیان هەر دەبژێریت؟

 

گالەکسی ئێس 21 ئەڵترا بەرامبەر Oppo Find X3 Pro: خاڵە باشەکان و لاوازەکان:

 

گالەکسی ئێس 21 ئەڵترا:

 

خاڵە باشەکان:

 

پشتگیری لە پێنووسی زیرەک دەکات.

ڕوونمایەکی فراوانتر.

10 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ.

پاترییەکی قەبارە گەورەتر.

 

خاڵە لاوازەکان:

 

ڕەهەندەکان.

 

ئۆپۆ Find X3 Pro:

 

خاڵە باشەکان:

 

زیاتر پەستراوە(Compact).

خێراتر بارگاوی کەرەوەی وایەر.

خێراتر بارگاوی کەرەوەی بێتەل.

نوێگەری لە کامێرا.

 

خاڵە لاوازەکان:

 

پاترییەکی قەبارە بچووکتر.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/30NoG4t
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە