دوای چەندین ساڵ چاوەڕوانی، کۆمپانیای وەن پڵەس یەکەمین کاتژمێری زیرەکی خۆی نمایش کرد، بە شێوەیەکی پێشبینیکراو ناونراوە OnePlus Watch و وەن پڵەس شانازی بە لاشەی پۆڵایین و ڕوونمایەکی قەبارە 1.39 ئینجی لە جۆری OLED بە 326ppi دەکات، هەروەها یەک قەبارەی هەیە کە 46mmـە و شووشەیی sapphire هەیە بۆ پاراستن و دوو دوگمە لە خۆ دەگرێت بۆ کۆنترۆڵ کردنی کردارەکانی کاتژمێرەکە
بۆ ڕاهێنانەکان پێویستت بە کاتژمێری زیرەکی وەن پڵەس دەبێت لەبەر ئەوەی 110 چالاکی و وەرزشی هەیە و لە نێوانیاندا مەلەوانی بە نموونە، هەروەها بڕوانامەی 5ATM + IP68 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز، هەروەها پێوانی ڕێژەی دڵ و پێوانی ڕێژەی ئۆکسجینی نێو خوێن و چاودێریکەری خەو و قەلەقی هەیە
بە شێوەیەکی بنچینەیی Wi-Fi و Bluetooth و GPS هەیە و 1 گێگابایت ڕام و 4 گێگابایت بیرگە لە خۆ دەگرێت، هەروەها سیستەمی RTOS لەگەڵ OnePlus Watch OS، دەتوانیت کارلێک بکەیت لەگەڵ ئاگانامەکان و پەخشکردنەوەی میوزیکەکەت ڕێک بخەیت
بە پێی وتەی وەن پڵەس بێت پاتری کاتژمێرە زیرەکە بەرگەی 2 هەفتە کار کردن دەگرێت بە بەکارهێنانی ئاسایی، هەروەها بە تەکنەلۆژیای Warp Charge بارگاوی دەبێتەوە کە بە پێی وتەی وەن پڵەس بێت بە 20 خوولەک بارگاوی کردنەوە کاتژمێرەکە بەرگەی 1 هەفتە کار کردنی ئاسایی دەگرێت
بە ڕەنگی ڕەش و سیلڤەر و بە نرخی 159 دۆلار بەردەست دەخرێت، یەکەمین فرۆشی لە ڕۆژی 14 مانگی داهاتوو دەست پێ دەکات، هەروەها وەن پڵەس ئاماژەی بە جۆرێکی سنووردار کراو بە ناوی Cobalt Limited Edition کە ڕەنگێکی زێڕینی هەیە و لە کۆتایی ئەمساڵ بەردەست دەبێت کرد
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3rew2sN
via IFTTT